پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نوێنەری " سەرۆك بارزانی "و شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نوێنەری

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نوێنەری " سەرۆك بارزانی "و شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30.5.2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ڕێزدار سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی " سەرۆك بارزانی " و بەرێز فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەكی تر لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد. دواتر بەیەکەوە بەشداریان لە ڕێورەسمی لادانی پەردە لەسەر تابلۆی شەقامی تێکۆشەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان سیاسەتوان و تێکۆشەر مامۆستا حەبیب محەمەد کەریم کرد.