بۆ بەڕێز / بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو ( بەختیار ئەحمەد )
بۆ بەڕێز / بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو ( بەختیار ئەحمەد )
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاندەری سەرسەخت و پەرۆش و دڵسۆزی یانەی وەرزشی هەولێر كاكە ( بەختیار ئەحمەد ) مان پێگەیشت.
بەم بۆنەیەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی دۆست و ناسیاو و جەماوەری وەرزشیی شاری هەولێر دەكەین.
كۆچكردوو تەنها هاندەرێكی ئاسایی نەبوو، بەڵکو سیمبولی ڕاستەقینەی وەفاداری، دڵسۆزی و خۆشەویستی بێپایان بوو بۆ یانەی وەرزشی هەولێر، ئەو بە ئامادەبوونی بەردەوامی و پشتگیرییەکانی، لە سەرما و گەرمادا، لە خۆشی و ناخۆشیدا، نموونەی دەگمەنی دڵسۆزیی بەرز بوو بۆ شارەکەی و یانە دڵخوازەکەی، لەدەستدانی ئەم لاوە دڵسۆزە، کەلێنێکی گەورە لەنێو ڕیزەکانی جەماوەری یانەی هەولێردا جێدەهێڵێت.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری و ئارامی بە ئێوەی بەڕێز و بنەماڵەکەتان و هەموو هاوڕێیانی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر