گوژمه‌ی پێویست بۆ حه‌وت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت
گوژمه‌ی پێویست بۆ حه‌وت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك دا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حه‌وت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر.
گوژمه‌كان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاو له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر و ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێره.
پڕۆژه‌كان بریتین له قیرتاوكردنی دووسایدی شه‌قامی حاكم ڕه‌شید عه‌بدولقادر، دروستكردنی شه‌قامی به‌حركه له نێوان شه‌قامی 120مه‌تری و شه‌قامی 150مه‌تری، چاككردنه‌وه و دووباره قیرتاوكردنی شه‌قامی 100مه‌تری، قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، قیرتاوكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر-گوێڕ، ڕووپێوكاری ئاسمانی بۆ چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها گۆڕینی تۆڕی ئاو له گه‌ڕه‌كی برایه‌تی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر.