هەولێر ... لە پارکی شار، ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشین بەرز ڕاگیرا

هەولێر ...  لە پارکی شار، ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشین بەرز ڕاگیرا

هەولێر ...
لە پارکی شار، ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشین بەرز ڕاگیرا

ئەمرۆ یەکشەممە 2026.6.14، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشین، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر هەڵمەتێكی خوێن بەخشینی لە ناوەڕاستی «پارکی شار» ڕاگەیاند.

پارێزگاری هەولێر، لە کاتی بەسەرکردنەوەی بنکەکانی خوێنبەخشین، دەستخۆشی لە تیمە پزیشکی و تەندروستییەکان کرد بۆ ماندووبوون و ڕێکخستنی سەرکوتووانەی ئەم چالاکییە و ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی مرۆڤدۆستانەی خوێنبەخشان کرد و سوپاسی یەکەکە بە یەکەی ئەو هاووڵاتییانەی کرد کە بە بەخشینی خوێنیان، گیانی هاوڕێ و هاونیشتمانیانی خۆیان لە مەرگ ڕزگار دەکەن.

جێگەی باسە، ڕۆژی 14ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشان دیاریکراوە، ئەم یادە دەرفەتێکە بۆ ڕێزلێنان لەو کەسانەی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە خوێن دەبەخشنە نەخۆشان و برینداران، بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان، ئەم جۆرە هەڵمەتە مرۆییانە ساڵانە گیانی چەندین ملیۆن مرۆڤ لە جیهاندا لە مەرگ دەپارێزن و هۆشیاری تەندروستیش لەناو کۆمەڵگەدا بەرز دەکەنەوە.