چۆن هه‌ولێر چووه ناو لیستی باشترین شاره‌كانی جیهان؟ پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ڵام ده‌داته‌وه..
چۆن هه‌ولێر چووه ناو لیستی باشترین شاره‌كانی جیهان؟
پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ڵام ده‌داته‌وه..
بەپێی نوێترین راپۆرتی نێودەوڵەتی، پارێزگای هەولێر توانیویەتی پێگەی خۆی لەناو لیستی 1000 باشترین شارەکانی جیهان بۆ کۆمپانیا نوێیەکان (ستارت ئاپ) بپارێزێت و وەک دووەم بەهێزترین ژینگەی کار و داهێنان لەسەر ئاستی عێراق بمێنێتەوە، پارێزگاری هه‌ولێر باس له رێكاره‌كانی ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه ده‌كات كه بووه هۆی مانه‌وه‌ی هه‌ولێر وه‌ك شارێكی به‌هێز له ئاستی جیهان.
راپۆرتی جیهانیی (ستارت ئاپ بلینک) بۆ ساڵی 2026 بڵاو کرایەوە، تێیدا شاری هەولێر لە پلەی 932ـەمی جیهاندایە، هەروەها لە ساڵی 2025ـەوە پێگەی خۆی وەک دووەم باشترین ژینگەی کارسازی لەسەر ئاستی عێراق بە سەقامگیری پاراستووە. لەسەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پایتەختی هەرێمی کوردستان پلەی 29ـەمی گرتووە. راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە شاری هەولێر توانیویەتی لەناو لیستی 1000 باشترین شارەکانی جیهاندا بێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەبوونی چالاکییەکی بەرچاوی داهێنان و کارسازی لەم شارە کوردستانییەدا سەیر دەکرێت، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە لە عێراقدا رووبەڕووی کەرتی بازرگانی دەبنەوە.
ڕاپۆرتی (ستارت ئاپ بلینک) ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ سیستەمی کۆمپانیا نوێیەکان لەسەر ئاستی وڵاتان و شارەکانی جیهان دەکات و یەکێکە لە سەرچاوە جیهانییە باوەڕپێکراوەکان بۆ دیاریکردنی ئاستی گەشەی ئابووریی دیجیتاڵی و داهێنان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "له ماوەی رابردوودا، به‌تایبه‌ت لە كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هه‌وڵی زۆر گه‌وره و ستراتیژی دران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر پارێزگاری له ناوبانگ و به‌هێزیی خۆی بكات، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گه‌وره له بواری ژینگه‌یی گیرانه بەر، وه‌ك دانانی سیسته‌می تایبه‌ت به دروستكردنی باخچه و پاركه‌كان كه رێژه‌ی سه‌وزایی زیاتر كرد، جیا لەوه‌ش، چاكسازی كرا له كه‌مكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و گۆڕینی زبڵ بۆ مادده‌ی دیكه‌ی به‌كارهاتوو، مه‌رجی رێژه‌ی سه‌وزایی له خانوو و سیتییه‌كان و پانتایه‌كی زۆر له سه‌وزكردنی شه‌قامه گشتییه‌كان، جیاله‌وه‌ش، پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر كه ئێستا له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گمه‌ن و بێوێنه‌یه كه كاریگه‌ریی نزیكه‌ی 2 بۆ 3 پله‌ی گه‌رمی كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه به ده‌یان پۆند و به‌نداو دروست كراون و زۆر گرنگیی به لایه‌نی ژینگه‌یی دراوه."
گوتیشی: "له رووی ئاوی خواردنه‌وه هه‌ولێر به هه‌نگاوێكی به‌هێز توانرا پرۆژه‌ی فریاگوزاریی ئاوی خێرای بۆ دروست بكرێت كه سه‌رسوڕهێنه‌رانه توانرا قه‌یرانی ئاو له هه‌ولێر كۆتایی پێبهێنرێت، جیاله‌وه‌ش، توانراوه هه‌موو دوكان و ماركێت و كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبوون به سیسته‌مێكی پێشوو ئاویان بۆ بگه‌یه‌نرێت."
پارێزگاری هەولێر راشیگه‌یاند: ”له رووی وزه‌وه هه‌ولێر خاوه‌نی 24 كاتژمێری كاره‌بایە، ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵك بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با زۆر به‌رزه، زۆربه‌ی پاڵاوگه‌كان رێک خراونەته‌وه و نایاساییه‌كان هه‌ڵگیراون، ژینگه‌ی هه‌ولێر پاك بووه‌ته‌وه و به سه‌دان مۆلیده بێده‌نگ كراون و دووكه‌ڵی ناوشار كه‌م بووه‌ته‌وه."
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته روو: ”هه‌ولێر پێشه‌نگه له جووڵه‌ی بازرگانی و تۆماری كۆمپانیاكان و فراوانبوونی وه‌به‌رهێنان و هاتنی كۆمپانیای بیانی، هه‌ولێر ئێستا چه‌قی ئابووریی ناوچه‌كه‌یه، ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری بۆ هه‌ولێر دانراوه له دروستكردنی رێگاوبان و پرد و هۆكاری گواستنه‌وه، ئێستا هه‌ولێر خاوه‌نی زیاتر له 10 رێگای ستراتیژیی ناوشار و سێ رێگای ستراتیژیی ده‌ره‌وه‌ی شاره و هه‌نگاوه‌كانیش زیاتر ده‌بن."