پارێزگاری هەولێر، پاڵپشتی بۆ ڕۆشنبیری و هونهری ههولێر دووپات دەکاتەوە
پارێزگاری هەولێر، پاڵپشتی بۆ ڕۆشنبیری و هونهری ههولێر دووپات دەکاتەوە
ئەمرۆ دووشهممه رێكهوتی 15.6.2026، له دیوانی پارێزگا ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولیر، پێشوازی له سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری هەولێرو جێگرو بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتییە نوێیەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونهری ههولێر کرد.
لە کۆبوونەوەیهکدا، پارێزگاری ههولیر، وێرای پیرۆزبایی كردن، باسی لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە حکومییەکان کرد، بەتایبەتی لە بواری چالاکییە ڕۆشنبیری، هونەری و کۆمەڵایەتییەکاندا. هەروەها جەختی لەسەر پێویستی پشتگیری کردنی پرۆژە و بەرنامە ڕۆشنبیرییەکان کردەوە، کە یارمەتیدەری بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پاراستنی میراتی ڕۆشنبیری و نهتهوهیی و نیشتمانی دەبن.
لە لایەن خۆیانەوە بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتیەکانی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ئاماژەیان بە پلانی کار و چالاکییەکانی داهاتوویان کرد و داوای بەردەوامبوونی هاوکاری و پشتیوانیان له پارێزگاری ههولیر، بۆ سەرخستنی ئەو بەرنامانەیان کرد.