پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سازکەرانی گەسی ئازادی وەک گەورەترین گەس لە کتێبی تۆمارە جیهانییەکانی گینس کرد
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سازکەرانی گەسی ئازادی وەک گەورەترین گەس لە کتێبی تۆمارە جیهانییەکانی گینس کرد
ئەمرۆ دووشهممه رێكهوتی 15.6.2026، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، بەبۆنەی تۆماربوونی ناوی "گەسی ئازادی" وەک گەورەترین گەس لە کتێبی تۆمارە جیهانییەکانی گینس، پێشوازی له تیمی سازکەر و بەڕێوەبەرانی ئەم دەستکەوتە نیشتیمانییە کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی تیمی گەسی ئازادی کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم سەرکەوتنە وێنەیەکی ڕوونە لە توانای گەنجانانی هەولێرو شارەزاییان لە بواری هونهر، داهێنان و تۆمارکردنی دەستکەوتە جیهانییەکان.
هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، کە تۆماربوونی ناوی گەسی ئازادی لە کتێبی گینس، مایەی شانازیە بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستان و دەتوانێت ببێتە هاندەرێکی گرنگ بۆ پشتگیری لە پرۆژە هونهری و کەلتوورییەکان.
لە لایهن خۆیانهوه تیمی گهسی ئازادی ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هاوکاری و ماندووبوون و بەردەوامی ئەندامانی گەسی ئازادییە. ئهوهشیان دووپات کردەوە، چوونە نێو کتێبی گینس شانازیه بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و شاری ههولێر بهتایبهتی .