سەرۆکی حکومەت سەردانی سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان دەکات

سەرۆکی حکومەت سەردانی سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان دەکات

سەرۆکی حکومەت سەردانی سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/16 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له‌ قەزای عه‌نکاو‌ە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان و ژماره‌يه‌ك له‌ پياوانى ئايينی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستیان پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە پاتریارک نۆنا کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان، سوپاسی سەردان و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد .
پارتریارک نۆنا هەروەها ستایشی پڕۆژە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی ئێوە پیاوی کردارن .