پارێزگاری هەولێر بە یاوەری پارێزگاری بەغدا سەردانی قەڵات و بازاری قەیسەری و چایخانەی مەچکۆیان کرد

پارێزگاری هەولێر بە یاوەری پارێزگاری بەغدا سەردانی قەڵات و بازاری قەیسەری و چایخانەی مەچکۆیان کرد

پارێزگاری هەولێر بە یاوەری پارێزگاری بەغدا سەردانی قەڵات و بازاری قەیسەری و چایخانەی مەچکۆیان کرد

ئێوارەی ئەمرۆ 16.6.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغدا، و شاندی یاوەریان سەردانێکی مەیدانیان بۆ سەر قەڵات دێرینی هەولێر کردو لەوێ لەلایەن فەلاح حەسەن سەرۆکی کۆمیسیۆنی بوژانەوەی قەڵات پێشوازی کران و لە میانی ئەو سەردانەدا، ڕوونکردنەوەیەکی تەواو دەربارەی مێژووی قەڵات، و قۆناغە جیاوازەکانی دروستبوون و گرنگی مێژوویی و شارستانی ئەم شوێنە پێشکەشکرا. هەروەها ئاماژە بەو گۆڕانکاری و نوێسازییانە کرا کە لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ پاراستن و بەهێزکردنی شوێنە مێژووییەکە ئەنجامدراون. هاوکات جەخت لە بەهای مێژوویی قەڵاتی هەولێر کرایەوە .

دواتر شاندەکە بازاری قەیسەری هەولێر،و چایخانەی مەچکۆیان بەسەرکردەوە . لە میانی ئەم سەردانەدا، لە نزیکەوە لە بارودۆخی ئەو شوێنانە ئاگادار بوونەوە و گرنگی پاراستن و پەرەپێدانی شوێنە مێژوویی و کەلتوورییەکانیان خستنە ڕوو. هەروەها باسیان لە گرنگی هاوکاری و گۆڕینەوەی ئەزموونی نێوان پارێزگاکان کرا بۆ پشتگیری لە گەشەپێدانی گەشتیاری و خزمەتگوزارییەکان.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی میراتی مێژوویی و ناساندنیان بە میوانان و گەشتیاران، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر.

لە کۆتایی سەردانەکەدا، میوانەکان خۆشحاڵیان دەربری لە ئاستی پەرەپێدان و گرنگیدان بە شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی هەولێر و بەردەوامبوونی هاوکارییەکان لە نێوان پارێزگای هەولێر و بەغدا جەختی لەسەر کرایەوە