پارێزگاری هەولێر، بیست یەکەمین ساڵه‌یی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی پیرۆز كرد

پارێزگاری هەولێر، بیست یەکەمین ساڵه‌یی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی پیرۆز كرد

پارێزگاری هەولێر، بیست یەکەمین ساڵه‌یی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی پیرۆز كرد

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17.6.2026 بەبۆنەی بیست و یەکەمین ساڵه‌یی دامەزراندنیان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی کرد و لەلایەن " محمد سعدالدین ئیلخانی " سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی و ئەندامان پێشوازی کران، پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتەکە کردو جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری و یەکگرتوویی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان کرده‌وە و ئاماژەی بە ڕۆڵی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و گەشەپێدانی هەرێم کرد.

پارێزگاری هەولێر، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ پارتی گەشەپێدانی تورکمانی خواست، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی پەیوەندی و هاوکارییە هاوبەشەکان کردەوە، بە شێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر و هەرێمی کوردستان بکات.