سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

رۆژی چوارشەممە 6/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرا لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

پارێزگاری بەغدا ستایشی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانى کرد و خواستی خۆی بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم نیشان دا.

سەرۆکی حکومەت ئامادەییی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست لەگەڵ بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق دەربڕی.