پارێزگاری هەولێر بەشداری لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان دەکات

پارێزگاری هەولێر بەشداری لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان دەکات

پارێزگاری هەولێر بەشداری لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان دەکات

رۆژی چوارشەممە 2026.6.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ناوەندە جیهانییەکان، بەشداریی لە مەراسیمی تایبەت بە دووەمین ساڵیادی ( رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان ) کرد.

لە مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزب و نوێنەرانی لایەنە سیاسیەكان، دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان ئامادەی بوون، بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگی پەرەپێدانی دیالۆگ، لێکتێگەیشتنی هاوبەش و قبوڵکردنی فرەیی کولتووری لە نێوان گەلاندا کردەوە، وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری جیهانی.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی مەراسیمەكە، ئاماژەی بەوەدا كە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان وەک ناوەندێکی مێژوویی و کولتووری دێرین لە ناوچەکەدا، هەمیشە پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە خزمەت بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری لە نێوان شارستانیەتە جیاوازەکاندا دەکەن.