پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری پەرەپێدانی کەرتی ڕۆشنبیری و هونەری تاوتوێ دەکەن
پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری پەرەپێدانی کەرتی ڕۆشنبیری و هونەری تاوتوێ دەکەن
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاڵپشتیکردنی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەری لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی چوارشەممە 2026.6.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، کە سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ڕۆشنبیری و هونەری لە شاری هەولێر کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی نێوان پارێزگاری هەولێر و وەزارەتی ڕۆشنبیری کردەوە بۆ گەشەپێدانی زیاتری چالاکییە فەرهەنگییەکان.