هەولێر .. پێشانگای هونەری تایبەتی(قەرەنی جەمیل) کرایه‌وه‌

هەولێر .. پێشانگای هونەری تایبەتی(قەرەنی جەمیل) کرایه‌وه‌

هەولێر .. پێشانگای هونەری تایبەتی(قەرەنی جەمیل) کرایه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18.6.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر هاورێ له‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، و سیروان عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی هونه‌رو رۆشنبیری هه‌ولێرو ژمارەیەک لە بەرپرسان، هونەرمەندان، لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند، پیشانگای تایبەتی کارە هونەرییەکانی هونەرمەند قەرەنی جەمیل کرایەوە.
لەو پێشانگایەدا، کۆمەڵێک لە بەرهەمە هونەرییە جیاوازەکانی قەرەنی جەمیل بۆ یەکەمین جار نمایشكران، کە بە شێوازێکی داهێنەرانە کەلتوور، مێژوو و سیحرو جوانییەکانی پیشان ده‌دا .
له‌و پیشانگایه‌دا ئاماژە بە گرنگی پشتگیری ئەم شاكاره‌ هونه‌ریانه‌ كرا، كه‌ ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستن و گەشەپێدانی میراتی هونەری و کەلتووریان هەیە.

هونەرمەند قەرەنی جەمیل، لە ساڵی ( 1954) لە شاری هەولێر لەدایك بووە، لە ساڵی (1977) پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدای تەواو كردووە، لە ساڵی (1984) کۆرسی لیتۆگرافی لە ئیسپانیا تەواو كردووە، دوای چەندین ساڵ کارکردن لە بواری هونەری لە ئیتاڵیا (فلۆرانس) و ئیسپانیا (بارسێلۆنا)، لە ساڵی (2003) بەیەکجاری گەڕایەوە هەولێر و بەشداری زیاتر لە 30 بۆ 40 پێشانگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە، لەوانە لە (برۆکسل، کۆپێنهاگن، ڤالێنسیا و بۆڵۆنیا) لە ڕۆژی 3ـی شەشەلی (2025) بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و بەخاك سپێردرا.