پارێزگاری هەولێر، و پارێزگاری بەغدا، سەردانی ماڵی گەنجان، پڕۆژەی «ئەربیل ئەڤینۆ»یان کرد.

پارێزگاری هەولێر، و پارێزگاری بەغدا، سەردانی ماڵی گەنجان، پڕۆژەی «ئەربیل ئەڤینۆ»یان کرد.

پارێزگاری هەولێر، و پارێزگاری بەغدا، سەردانی ماڵی گەنجان، پڕۆژەی «ئەربیل ئەڤینۆ»یان کرد.

شه‌وی چوارشەممە 17.6.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا، سەردانی ماڵی گەنجان، پڕۆژەی «ئەربیل ئەڤینۆ»یان کرد.
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، هەردوو پارێزگار لە نزیکەوە ئاگاداری کار و خزمەتگوزارییەکانی ماڵی گەنجان بوون و گرنگی پشتگیری و گەشەپێدانی توانا و بەهرەکانی گەنجان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ چالاکییە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان جەختیان لەسەر کردەوە.
لە سەردانی پڕۆژەی «ئەربیل ئەڤینۆ» لەسەر ئاستی پێشکەوتنی کار و تایبەتمەندییەکانی ئەم پڕۆژەیە شیکردنەوەیان وەرگرت. پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە پڕۆژانە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە گەشەپێدانی شارستانی و ئابووری و دابینکردنی خزمەتگوزارییە باشترو مۆدێرنەکان بۆ هاوڵاتیان.
لە کۆتاییدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و گۆڕینەوەی ئەزموون نێوان پارێزگاکان کردەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پشتگیری لە پڕۆژە گەشەپێدەرەکان.