وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش کردەوە ،

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش کردەوە ،

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بەغدا لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2026.6.18، لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کوردستان، "ڕێبەر ئەحمەد" وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە "عەتوان ئەلعەتوانی" پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا كه‌ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و سەفین یاسین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ئاماده‌یی بوون، چەندین تەوەر و پرسی گرنگ تاوتوێ کران،
له‌و دیداره‌دا جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ڕێکخستنی هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەغدا کرایەوە.

پارێزگاری بەغدا، ستایشی ئاوەدانی و پێشکەوتنی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئارەزووی خۆیان بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم لە بەڕێوەبردن و ئاوەدانکردنەوەدا دەربڕی.

هەردوولاش ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ کارکردنی پێکەوەیی بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بە هاووڵاتییان .