هەولێر .... پەردە لەسەر پەیکەری جەنەڕاڵ " شارل دو گۆل " لادرا

هەولێر .... پەردە لەسەر پەیکەری جەنەڕاڵ

هەولێر ....
پەردە لەسەر پەیکەری جەنەڕاڵ " شارل دو گۆل " لادرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.6.18، لە ڕێورەسمێکدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک " مەسعود بارزانی " و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانیەکان، و کونسڵ و نێردەی وڵاتان، پەردە لەسەر پەیکەری سەرۆک و جەنەڕاڵی ناوداری فەڕەنسی " شارل دو گۆل " لادرا.

لەڕێورەسمەکەدا تیشک خرایە سەر وێستگە مێژووییەکانی ژیانی ئەم سەرکردەیە و پێوەندییە دێرینەکانی لەگەڵ ڕێبەری نەتەوەیی کورد " بارزانی نەمر " و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و تیشک خرایە سەر دەقی ئەو نامە گرنگ و مێژووییەی کە ڕێبەری نەتەوەییمان " مستەفا بارزانی نەمر " لە ساڵی 1968دا ئاراستەی جەنەڕاڵ دو گۆلی کردبوو و ئەو مێژووە بەرز ڕاگیرا و ئەو هەنگاوەش وەک قۆناغێکی نوێیە لە بەهێزکردنی پێوەندییە فەرهەنگی و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فەڕەنسا، کە هەمیشە پاڵپشتێکی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بووە هەژمارکرا.

جگەی باسە، ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن دەزگای ڕوانگە بەهەماهەنگی کونسڵخانەی گشتیی فەڕەنسا و پەیمانگای فەڕەنسی لە هەولێر ڕێکخرابوو.