هەولێر ..... پێشانگای تایبەتی شێوەکاری "سەمای فڵچەکان لە سروشتدا" کرایەوە

هەولێر ..... پێشانگای تایبەتی شێوەکاری

هەولێر .....
پێشانگای تایبەتی شێوەکاری "سەمای فڵچەکان لە سروشتدا" کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 2026.8.18، بە چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی سەلیم قادر، جێگری بەڕیوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و هۆگرانی هونەر، 14یەمین پێشانگای تایبەتی شێوەکاریی هونەرمەند (ڕەزوان قادر ) لەژێر ناونیشانی "سەمای فڵچەکان لە سروشتدا" لە گەلەری میدیا کرایەوە.

ئەم پێشانگایە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شێوەکاری و کاری دەستی ڕێکخراوە، کۆمەڵێک تابلۆی ناوازەی سروشتی تێدا نمایشکرا کە ڕەنگدانەوەی جوانی و قووڵایی سروشتی کوردستان و دەوروبەر بوون.

لە میانی بەسەرکردنەوەی پێشانگاکەدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە هونەرمەند و تەواوی ستافی ڕێکخەرانی ئەم چالاکییە هونەرییە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە شاری هەولێر هەمیشە لانکەی داهێنان بووە و پشتیوانی ڕەوتی هونەری و شێوەکاران دەکات، چونکە هونەر پەیامی ئاشتی و جوانی گەلی ئێمە بە جیهان دەگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە ئەم پێشانگایە تاوەکو ڕێکەوتی 20ی ئاب بەردەوام دەبێت.