هەولێر .... كاركردن لە پرۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" بەردەوامە
هەولێر ....
كاركردن لە پرۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" بەردەوامە
دوای ئەوەی لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەی "ڕێڕەوی ژیان"ی لە شاری هەولێر دانا، کە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شاری هەولێر، لە ئێستادا كارەكانی بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە.
ئەم پرۆژەیە كە لای دانیشتووانی شاری هەولێر بە كۆڕنیشی هەولێر ناسراوە، چەندین تایبەتمەندیی گرنگی تێدایە و یەكێك لە پرۆژە جوان و نایابەكانی شاری هەولێر دەبێت. دیزاینی گشتیی پرۆژەكە زیاتر لە ٢٥ كلیۆمەترە و لە ئێستادا كار لە بەشی یەكەمی دەكرێت، پاشان بەشەكانی دیكەی تەواو دەكرێت.
بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، شاری هەولێر هەنگاوێكی دیكە دەچێتە پێشەوە و ئەو سنوورەی شارەكە دەبووژێتەوە كە ساڵانێكی زۆرە بووەتە شوێنی فڕێدانی خاشاك و ناوچەیەكی لاپەڕگەی هەولێر؛ بە تەواوبوونیشی هەلی كاری نوێ دەڕەخسێنێت و جوانییەكی زۆر بە ناوچەكە دەبەخشێت؛ هاوكات ناوچەیەكی نوێی گەشتیاری لە شاری هەولێر دروست دەبێت.