هەولێر … ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی پۆڵەندا بەرێوە چوو

هەولێر … ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی پۆڵەندا بەرێوە چوو

هەولێر …
ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی پۆڵەندا بەرێوە چوو

ئەمشەو پێنجشەممە 12.11.2026 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی پۆڵەندا بە بەشداریی نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان، پارێزگاری هەولێر، بەرپرسانی حکومی، و دیپلۆماتکاران و کەسایەتییەکان بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی پۆڵەندا لە هەولێر ساز کرابوو.

لەو بۆنەیەدا، پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری پۆڵەندا بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق و کونسوڵگەری گشتی پۆڵەندا لە هەولێر گەیەنرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندییە دۆستانەکان، هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و پۆڵەندا کرایەوە.