پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیایەکی فەرەنسی بۆ تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی دەکات

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیایەکی فەرەنسی بۆ تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی دەکات

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیایەکی فەرەنسی بۆ تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.11.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە شاندێکی کۆمپانیای (فەرمەرز کۆ - Farmers Co)ی فەرەنسیی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵی کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندی کۆمپانیاکە کورتەیەکیان لەبارەی کار و چالاکییەکان، پڕۆژەکان و نوێترین تەکنەلۆژیا سەردەمییەکانیان لە بواری کشتوکاڵ، ئاودێری و بەبازاڕکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان خستە ڕوو، هاوکات ئامادەیی و خواستی کۆمپانیاکەیان نیشان دا بۆ وەبەرهێنان و گواستنەوەی ئەزموون و تەکنەلۆژیای فەرەنسی بۆ سنووری پارێزگای هەولێر.

لای خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی کەرتی کشتوکاڵ وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بەمۆدێرنکردنی کەرتی کشتوکاڵ و هێنانی تەکنەلۆژیای نوێ دەکات.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی و کارگێڕی پێشکەش بە کۆمپانیا بیانییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کار و پڕۆژەکانیان ئەنجام بدەن، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بووژاندنەوەی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و سوودگەیاندن بە جووتیارانی ناوچەکە.