عەنکاوا، سووتانی مەترانییەى سریان کاسۆلیک

عەنکاوا، سووتانی مەترانییەى سریان کاسۆلیک

چوارشەمە 2021.11.24، بەهۆى شۆرتى کارەباوە لە مەترانیەی سریان کاسۆلیک لە عەنکاوا ئاگرکەوتەوە، هەر دوایی ئاگرکەوتنەوەکە تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکەو بە ماوەیەکى پێوانەیەیی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن، کە جگە لە زیانى مادیی هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.
لەگەڵ ڕوودانى روودوەکەشدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی ناوەند و رامی نوری عودیش بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوا گەیشتنە شوێنى ئاگرکەوتنەوەکە.