بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئەکادیمیایی شەترەنج کرایەوە

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئەکادیمیایی شەترەنج کرایەوە

ئێوارەی رۆژی دووشممە 2022.3.28، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، ئەکادیمیایی شەترەنج لەشاری هەولێر کرایەوە.
مەبەست لەکردنەوەی ئەم ئەکادیمیایە، هەوڵدانە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی فێربوونی شەترەنج بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمیی بۆ ئەوەی لەدوا ڕۆژدا پێگەی شەترەنج لەهەرێمی کوردستان بەرزببێتەوە.