لەھەولێر پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەرز و پیرۆز ڕاگیرا

لەھەولێر پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەرز و پیرۆز ڕاگیرا



ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لەپارکى شار بەشداری لەئاهەنگێکی جەماوەری فروان کرد کە لەلایەن گروپى خۆبەخشانى هەڵۆکان بەئامادەبوونی ژمارەیەکى زۆر لەهاوڵاتیانى شارى هەولێر بەبۆنەى پێنجەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمى سەربەخۆى کوردستان سازیانکردبوو.