پارێزگاری هەولێر: بەسەرکردنەوەی تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای شاری هەولێر…

پارێزگاری هەولێر: بەسەرکردنەوەی تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای شاری هەولێر…


ئه‌مشه‌و 25ی نۆڤمبەری 2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر تیمه‌کانی خزمەتگوزاری لە گەرەکی تەیراوە به‌سه‌رکرده‌وه‌…
پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە گوێبیستی کارو چاڵاکییەکانیان بوو، بەتایبەت ئەو تیمانەی خۆبەخشانە خۆیان بۆ ئەنجامدانی کاری مرۆیی تەرخان کردووەو ده‌ستخۆشی و سوپاسی کردن کە ماندو نەناسانە لە پێناو پارێزگاری کردن لە ژیانی هاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی لافاو شەونخونی دەکەن …
پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کەوا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە درێژایی ئەمرۆکە لەسەر هێڵ بووە و لە رەوشی هاوڵاتیان و گۆرانکارییەکانی کەش و هەوای پرسیوەتەوە…
پارێزگاری هەولێر دووپاتی کردەوە کە هەمووان وەك یەك تیم لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان کاردەکەین و پەنا بەخوا بە کەمترین زیان مەترسییەکانی ئەگەری لافاو تێدەپەڕێنین….