به‌حركه
ناحیه‌ی به‌حركه سه‌ر به‌قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره له 22 گوند پێكهاتوه و رێژه‌ی دانیشتوانی 32710 كه‌سن
ناحیەیی بەحركە كە بە ناوچەی بەرانەتی ناسراوە كەوتووەتە ناوچەیەكی تەخت بەدووری 10 كم لەباكووری شاری هەولێر له ساڵی 2001 شاره‌وانی بووه و له ساڵی 2003 کراوه به ناحیه وسه‌ر به‌قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره.
ئاوهەوای ئەم ناحیە له هاوین ووشک و گه‌رمه، له زستانیش باراناوی و سارده ، به‌ڵام له به‌هار و پاییز که‌شێکی خۆش و مامناوه‌ندی هه‌یه، سامانی سروشتی سه‌ره‌کی له‌م ده‌ڤه‌ره زه‌ویه کشتوکاڵیه به پیته‌که‌یه‌تی،به‌م هۆیه‌وه پیشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ر له سه‌رتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵ به خێوکردنه‌وه خه‌ریکن، به زۆری گه‌نم و جۆ و نیسک ونۆکچاندراوه به‌م دواییه‌ش کشتوکاڵی هاوینه‌شی لێکراوه دوای هه‌ڵکه‌ندنی بیره ئیرتیوازییه‌کان، شایه‌نی باشه ئێستا به هۆی پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌وه کستوکاڵ تا راده‌یه‌ک که‌م بووه‌ته‌وه .
دووری ناوەندی ناحیە لەناوەندی قەزا: 10 كم. هێلێ پانی 36:19:150 و هێڵی درێژی 44.0325 (واته 19 کم و هه‌ندێک له سه‌رووی هێڵی پانی 2،36دوو کیلۆمه‌تریش له رۆژهه‌ڵاتی هێڵی 44 درێژیه).
سنووری له باکوور ، ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین و روباری به‌ستۆره‌یه(گوندی تۆبزاوه و په‌رپیتانه).له باکوری رۆژهه‌ڵاتیش گوندی قه‌له‌مورتک ، له رۆژهه‌ڵات گوندی براغ(بۆلاق) ، له باشور گوندی پیرزین و که‌ڕك ، له رۆژئاوا گوندی گه‌زنه و ئاشۆکان ، له باکووری رۆژئاوا جه‌ژنیکان ئه‌بابه‌کر.
بەحركە که پێشتر گوندێک بووه له گونده هه‌ره کۆنه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر ، که مێژوی ئاوه‌دانیه‌که‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ 700 ساڵ پێش زایین له‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌نحاریبی پاشای ئاشوریه‌کان پرۆژه‌ی ئاوی شاری هه‌ولێری ته‌واو کردووه له ساڵی 691_690ی پێش زایین ، کانی گوندی به‌حرکه‌شی رێکخستووه دیواری بۆ دروست کراوه ، دوای پشکنین و لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که هه‌ندێک له به‌رده‌کان نوسینی له‌سه‌ر کراوه (خوێندنه‌وه‌ی نوسینه‌کان مێژوه‌که‌ی گه‌راندوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که سه‌نحاریبی ئاشوری ئاوی له به‌ستۆره‌وه له نزیک گوندی قه‌له‌مورتک بۆ شاری هه‌ولێر بردووه) به‌ڵگه‌یه‌کی تر بۆ مێژووی به‌حرکه گه‌وره‌یی گۆرستانه‌که‌یه‌تی که 100 دۆنمه که بوه به دوو گۆرستان به ناوی ( گۆرستانی شێخ وه‌یس له باشور و گۆرستانی کێله سپی له باکوری رۆژهه‌ڵات ) له‌به‌رکۆنی ، گۆره‌کان له گه‌ڵ زه‌ویه‌که راست بووه .
له‌سه‌رتادا گوندی به‌حرکه له خواروی کانیه‌که بووه ،له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوه‌که به ئاسانی بگاته ماڵه‌کان ، به‌ڵام دواتر له هه‌ر چوار ده‌وری کانیه‌که خان‌و کراوه و کانیه‌که که‌وتوته ناو گوند . تا سه‌ره‌تای په‌نجاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تاکه سه‌رچاوه‌ی ئاوی گونده‌که بووه ، دواتر له‌سه‌ره‌تایی په‌نجاکان بیرێکی ئیرتوازی له خوارووی گونده‌که هه‌ڵده‌که‌نرێت.
به‌حرکه له‌سه‌رده‌می ئاشوریه‌کان ناوی (مله‌چرگ) بووه ( ئێستاش خرابه‌یه‌ک شوێنی دیاره و پێێ ده‌ڵێن مله چرگ ) واپێده‌چێت له (ماڵه چرگ) هاتبێت ، تا هاتنی ئایینی ئیسڵام ئه‌م ناوه‌ی هه‌بووه ئینجا ناوه‌که‌ی گۆراوه بۆ به‌حرکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێنی کانیه‌که له قوڵدا بووه و ئاوه‌که‌ی خر بوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه پانتایه‌کی باسی داگیر کردبێت به شێوه‌ی نیمچه ده‌ریاچه‌یه‌ک (بحیره) بوبێت ناویان لێناوه (به‌حرۆکه) واته به‌حرێکی بچوك دواتر وشه‌که سوانه‌وه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه بوه‌ته (به‌حرکه).
ژ | ناوی گوند | رێژه‌ی دانیشتوان |
1 | گردجوتیار | 2138 |
2 | شێخه‌شه‌ل | 1002 |
3 | براغ | 1975 |
4 | سه‌یدان | 665 |
5 | مه‌موندان | 291 |
6 | سه‌ركه‌وری هه‌ركی | 132 |
7 | قوره‌به‌گ | 150 |
8 | كه‌له‌كان | 198 |
9 | ته‌لموسك | 85 |
10 | فه‌رموتك | 515 |
11 | ئاشۆكان | 276 |
12 | قه‌فه‌ز | 153 |
13 | جێژنه‌كانی افندی | 152 |
14 | جێزنه‌كانی نه‌جم | 163 |
15 | جێژنه‌كانی ابابكر | 110 |
16 | گرده‌چاڵ | 720 |
17 | گرد ئاره‌ق | 420 |
18 | قادراوه | 65 |
19 | دیموكراتی گره‌چاڵ | 210 |
20 | دیموكراتی جێژنیكان | 273 |
21 | سه‌ركه‌وری زراری | 285 |
22 | شه‌وزال | ئاوه‌دان نیه |
رووبه‌ره‌که‌شی 122160 سه‌د وبیست و دوو هه‌زارو سه‌دوشه‌ست دۆنم زه‌وی پێکهاتوه که 116583 سه‌دو شازده هه‌زارو پێنج سه‌د وسێ دۆنمی به‌سووده بۆ نیشته‌جێ بوون و کشتوکاڵ ، هه‌روه‌ها 5577 پێنج هه‌زار و پێنج سه‌دو حه‌فتا وحه‌فت دۆنمی بێسوده .
کۆی گشتی دانیشتوان له‌م ناحیه (32710) سی ودوو هه‌زار و حه‌فت سه‌د وده‌که‌س.
کۆی گشتی سه‌رۆک خێزان (7020) حه‌فت هه‌زارو بیست خێزان.
کۆی گشی خانوو که ماڵیان تێدایه (6561) شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د و شه‌سه‌د و یه‌ک ماڵ.
کۆی گشی خانوو که ماڵیان تێدانیه و به‌تاڵن 1173 هه‌زار و سه‌د و حه‌فتا و سێ خانوو.
كۆمەڵگای بەحركە وگوندی بەحركە :- لە شەش گەرەك پێكهاتووە
گەرەكی( ئاشتی)
گەرەكی (بهار)
گەرەكی(ئازادی)
گەرەكی(بەحركە)ی نوێ
گەرەكی(برایەتی)
گەرەكی(رزگاری)
کۆمه‌ڵگاکانی سه‌ر به‌م ناحیه‌یه
1-کۆمه‌ڵگای پیرزین
تێکرای سه‌رۆک خێزانه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایه بریتیه له (11247) خێزان.
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ی (2520) که‌سن.
2-کۆمه‌ڵگای شاخوڵان
تێکرای سه‌رۆک خێزانه‌کان له‌م کۆمه‌لگایه بریتیه له (443) خێزان.
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ی (2324) که‌سن.
3- کۆمه‌ڵگای به‌رحوشتر
تێکرای سه‌رۆک خێزانه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایه بریتیه له (204) خێزان.
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ی (1068) که‌سن.
4- کۆمه‌ڵگای جێژنیکان
تێکرای سه‌رۆک خێزانه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایه بریتیه له (145) خێزان.
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ی (750) که‌سن.
شاره‌نوێیه‌کان:
1- کۆمه‌ڵگای هه‌رشه‌م
2- کۆمه‌ڵگای نۆبل ستی
3- کۆمه‌ڵگای بیابان
تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن ناحیه‌ی (به‌حركه) وه‌رگیراوه ئێمه وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه