حاجی ئۆمهران
حاجی ئۆمهران
ناحیهی حاجی ئۆمهران له (18) گوند پێکهاتووه و رێژهی دانیشتوانی (1210) کهسن.
ناحیهی حاجی ئۆمهران:
حاجی ئۆمەران بەپێی هەندێك سەرچاوە زۆربەی ڕاكان لەسەر ئەوەن ناوی حاجی ئۆمەران لەدووبراوە هاتووە بەناوی ( عومەرو ئۆمەر ) كەلە سەرەتای سەدەی نوزدەهەم لەگوندی بۆڵێ ی ناودەشت سەربەناحیەی سەنگەسەر هاتـــــــوون وئەم شوێنەیان ئاوەدان كردۆتەوەو ناویان ناوە حاجی ئۆمەران ، وەزیاتریش لەگەڵ درووست كردنی جادەی هاملتۆن لەسەرەتای سەدەی بیستەم ئاوەدان بووەتەوە .
حاجی ئۆمەران لەشۆڕشی مەزنی ئەیلول / 1974
ناحیەی حاجی ئۆمەران لەساڵی ( 1975 ) بووە بەناحیە بەناوی ناحیەی حاجی ئۆمەران .
- مێژووی دەڤەرەكە / حاجی ئۆمەران گەلێك رووداوی گرنگی مێژوویی هەیە لەشەری جیهانی یەكەم و دووەم تاكو ئەمرۆ دیارترینیان هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی مەزنە لە ساڵی ( 1961 تاكو 1974 )بەڕابەرایەتی ( مەلامستەفای بارزانی )، وە لەهەڵگیرسانەوەی شۆرشی گوڵان یەكەمین شەهید لەحاجی ئۆمەران بووە بەناوی شەهید ( سید عبداالە ) لە(26 ی گوڵانی 1976 ) وە لەزۆربەی شۆڕشەكانی كوردستان حاجی ئۆمەران ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە دواتر لەساڵی ( 1980 تاكو 1988 ) حاجی ئۆمەران و گوندەكانی بەماوەی (3 ) ساڵ بەتەواوی وێران كران بەهۆی شەری هەشت ساڵەی نێوان عێڕاق و ئێران دواتر لەساڵی( 1991) بەهۆی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كورد ناوچەكە بەتەوای ئاوەدان كراوە .
پێشمەرگەجەنگاوەرەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول / 1974 – حاجی ئۆمەران
هەڵكەوتەی جوگرافیای حاجی ئۆمەران : ـــ
حاجی ئۆمەران كەوتۆتە باكوری ڕۆژ هەڵاتی شاری هەولێر ، لەلای باكورەوە ناحیەی سیدەكانەو لەلای ڕۆژئاواوە قەزای چۆمانەوە لەلای باشورەوە پارێزگای سلێمانیەو لەلای ڕۆژ هەڵاتیش كۆماری ئیسلامی ئێرانە .
دووری حاجی ئۆمەران لەپارێزگاو قەزاكانی دەورووبەری : ـ حاجی ئۆمەران كەوتۆتە سەر سنووری هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، (23) كم دوورە لەقەزای چۆمان ، (65) كم دوورە لە قەزای سۆران ، (183) كم دوورە لە هەولێری پایتەخت .
وەسفی گشتی جوگرافیای زەویەكان ( تۆپۆگرافیا )/ رووبەری حاجی ئۆمەران ( 6800 ) دۆنمە ، ڕووبەری حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ( 51169 ) دۆنمە .
-ڕێژەی باران بارین لەحاجی ئۆمەران / لەسنووری حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ساڵانە ڕێژەیەكی زۆرو بەرچاو بەفر دەبارێت لەروی باران بارینەش ساڵانە ڕێژەكەی لەسەرووی ( 1000 /ملم ) بارانەوەیە .
- ئاووهەوا / حاجی ئۆمەران زستانێكی زۆر سەختی هەیە و پلەكانی گەرما دادەبەزێت بۆژێر پلەی ( صفر ) ، وە لەوەرزی بەهاروو هاوین ئاوو هەوایەكی زۆر فێنك و سازگاری هەیە هەرلەبەر ئەوەشە ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لەهەموو شوێنەكانی كوردستان و وولاتانی دەورو بەریش ڕووی تێدەكەن.
ژمارەی گوندەكانی حاجی ئۆمەران : ــ
بریتیە لە( 18 ) گوند ، ژمارەی دانیشتوانی حاجی ئۆمەران و گوندەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە
ژ | ناوی گوند | ژمارهی دانیشتوان | ساڵی تێکدان | ساڵی ئاوهدان کردنهوه |
1 | ماوەتان | 120 | 1979 | 1991 |
2 | شیوهڕه | 331 | 1979 | 1991 |
3 | سهیداوه | 250 | 1980 | 1991 |
4 | زینوه | 250 | 1980 | 1991 |
5 | خهلان | 190 | 1979 | 1991 |
6 | ئازادی | 305 | 1980 | 1991 |
7 | ڕایات | 310 | 1981 | 1991 |
8 | ڕهشهههرمێان | 110 | 1979 | 1991 |
9 | ئالانه | 210 | 1979 | 1991 |
10 | بابهکراوه | 88 | 1980 | 1991 |
11 | چیکان | 162 | 1981 | 1991 |
12 | دهربهند | 510 | 1979 | 1991 |
13 | ئاشی بەرگوێز | 394 | 1980 | 1991 |
14 | ناوهند | 426 | 1983 | 1991 |
15 | دۆڵهبهن | 115 | 1982 | 1991 |
16 | شۆره | 155 | 1983 | 1991 |
17 | گهلهرێژ | 171 | 1983 | 1991 |
18 | گونده ژۆر | 201 | 1982 | 1991 |
- ساڵی تێكدان و ڕاگواستنی : ـــ
ساڵی تێكدان و ڕاگواستنی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی بۆساڵانی ( 1979 – 1980--- 1981---1982---1983 ) دەگەڕێتەوە .
- ساڵی ئاوەدان كردنەوەی حاجی ئۆمەران : -
گشت گوندەكانی حاجی ئۆمەران لەساڵی ( 1991) لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان ئاوەدان كراوەنەوە ، بەڵام لە ئێستادا تەنها ( 7 ) گوند بەبەردەوام ئاوەدانن ، گوندەكانی تریش لەڕووی ئاوەدانیەوە وەرزین.
- بارى ئابوورى حاجى ئؤمه ران : ـ
- حاجی ئۆمەران لەرووی سامانی ئاژەڵەوە : ـــ
حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ناوچەیەكی زۆر لەبارە بۆ بەخێو كردنی ئاژەل َ زۆربەی دانیشتوانی حاجی ئۆمەران ئاژەڵ بەخێودەكەن و تاڕادەیەك ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە سامانی ئاژەڵ وەك مانگاو مەڕو بزن و هتد .
- حاجی ئۆمەران لەڕووی ڕووەكی یەوە : ـ
حاجی ئۆمەران ئاووهەواو خاكێكی لەباری هەیە بۆڕووەك وەناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە دەیان جۆر ڕووەكی سرووشتی و دەستكرد ، وەك گوێز وهەرمێ و خۆخ و قەیسی و سێوو هتد
- حاجی ئۆمەران لەڕووی بەرووبوومی كشتووكاڵی یەوە : ـــ
حاجی ئۆمەران و گوندەكانی لەڕووی بەرووبوومی كشتووكاڵی ساڵانە چەندین جۆر بەرووبوومی كشتووكاڵی لێدەچێنرێت و بەرهەم دەهێنرێت و دەنێردرێتە بازاڕەكانی كوردستان و جووتیارێكی زۆر لەشوێنە جیاجیاكانی كوردستان ڕووی تێدەكەن بۆ كاری كشتووكاڵی وەك خیار و تەماتەو كولەكەو باینجان و بامیەو هتد ، دانەوێڵەش وەك برنج و گەنم و جۆو ماش و نیسك و هەرزن و هتد .
- حاجی ئۆمەران لەڕووی سامانی سرووشتیەوە : ــــ
ناوچەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بەسامانی سرووشتی بەڵام تاكو ئێستا هیچ پشكنین و لێكۆڵینەوەیەكی بۆنەكراوە بەڵام بەپێی هەندێك سەرچاوەی ناوچەكە چەندین كانەبەردی كانزایی و گران بەها بوونی هەیە لەم ناوچەیە .
هاوینەهەواری شێخی باڵەكان لەسەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران
باری كۆمەڵایەتی لەڕووی ئایینی یەوە : ــ
دانیشتوانی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ( 100 % ) مووسوڵمانن .
- حاجی ئۆمەران لەرووی رێژەی پیاوو ئافرەت و منداڵەوە : ــ
ڕێژەی دانیشتوانی حاجی ئۆمەران بەگشتی بریتەلە ( 995 ) مـــــاڵ ( 5508 ) نەفەر ، ( 2867 ) پیاو ، ( 2641 ) ئافرەت ، ( 1990 ) منداڵ .
پڕۆژەكان : ـــ
_ پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران + چۆمان بەگوژمەی ( 40000000000 / چل ملیار دینار)
-پڕۆژەی كۆنكریتی جۆگەكانی ئاودێری ( سەیداو – شیوەڕەش – بوبەڕەش – ئازادی –وارەخەج) بەگوژمەی ( 809818000 /هەزاردینار) لەسەر بودجەی (بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پلرێزگای هەولێر) -2012 .
-پڕۆژەی درووست كردنی قوتابخانەی شەش پۆلی لەگوندی دەربەندی ناحیەی حاجی ئۆمەران بەگوژمەی (276000000 /ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی وەزارەتی پەروەردە-2012 .
- پڕۆژەی دیواری پاڵپشت بۆ قوتابخانەی (18) پۆلی سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بەگوژمەی ( 122000000 /ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر-2012 .
- پڕۆژەی كۆنكریت كردنی شەقامە ناوخۆیەكانی گەڕەكی شەهیدانی حاجی ئۆمەران بەگوژمەی ( 300000000 /ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر-2012 .
- پڕۆژەی دیواری پاڵپشت و كۆنكریت بۆسەركانی شێخی باڵەكان -حاجی ئۆمەران بەگوژمەی ( 120000000 /ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر-2012 .
- پڕۆژەی گەیاندنی جادە بەدەبڵ درێس بۆگوندی (زینوە) بەگوژمەی ( 136950000 / هەزار دینار) لەسەر بودجەیوەزارەتی ئاوەدانكردنەوە /بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر - 2012 .
- پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی ( ئازادی و ئاشی بڕەگوێز) بەگوژمەی ( 119694000 / هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر - 2012 .
- پڕۆژەی گەیاندنی جادە بەدەبڵ درێس بۆگوندی (دۆڵەبۆن و شۆرە و گەلەژێر و گوندەژۆر) بەگوژمەی ( 2460000000 / دووملیارو چوارسەت ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە - 2012 .
- پڕۆژەستراتیژیەكانی حاجی ئۆمەران بریتین لەپڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران چۆمان وەپڕۆژەی پەرەپێدانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران كەبەردەوامە بەگوژمەی دەیان ملیار دینارساڵانە .
-حاجی ئۆمەران لەڕووی خزمەت گوزاری ئاو : ــــ لەحاجی ئۆمەران و گشت گوندەكانی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە ئەنجام دراووەو گشت گوندەكان لەڕێگەی پڕۆژەی حەوزو تۆڕی ئاو سوود لەئاوی كانیاو وەردەگرن .
-حاجی ئۆمەران لەڕووی پڕۆژەی كارەباوە : ــ حاجی ئۆمەران و گوندی شیوەڕەش و سەیداوە سوود لەكارەبای ووڵاتی ئێران وەردەگرن بەهۆی پڕۆتۆكۆڵێكەوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی ( 2006 ) ەوە تاكو ئێستا بەردەوامە ، وە گشت گوندەكانی تری سنووری ناحیەكەمان كارەبای نیشتیمانیان بۆ ئەنجام جگەلەو گوندانەی وەرزین ئەوانیش مۆلیدەیان بۆدابین كراوە.
-حاجی ئۆمەران لەڕووی پڕۆژەی رێگاو بانەوە : ــ گشت گوندەكانی حاجی ئۆمەران ئەوانەی كەلەجادەی سەرەكی هاملتۆن دوورن پڕۆژەی جادەیان بەشێوە دەبڵ درێس بۆ ئەنجام دراوە ، پڕۆژەی جادەی هەندێك گوندی تریش لە كاركردندایە .
-حاجی ئۆمەران لەڕووی قوتابخانەوە : ــ لەحاجی ئۆمەران و گشت گوندەكانی سنووری حاجی ئۆمەران قوتابخانە دروست كراوە ، ژمارەی قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی بریتیە لە (14 ) قوتابخانە .
-حاجی ئۆمەران لەڕووی تەندرووستیەوە : ـــ لە ناحیەی حاجی ئۆمەران تەنها ( 2 ) بنكەی تەندرووستی هەیە ، بنكەی تەندرووستی حاجی ئۆمەران و بنكەی تەدرووستی بەردەزەر لەگوندی ئازادی سەربەناحیەی حاجی ئۆمەران .
تێبینی : ئهو زانیاریانهی سهرهوه له لایهن ناحیهی (حاجی ئۆمهران) وهرگیراوه ئێمه وهکو ستافی ماڵپهری پارێزگا رێکمان خستوهتهوه