داره شه‌كران
داره شه‌كران
ناحیه‌ی داره‌شه‌كران سه‌ربه‌قه‌زای خه‌باته و له 26 گوند پێك هاتووه رێژه‌ی دانیشتوانی 9450 كه‌سن
ناحیه‌ی داره‌شه‌کران له ساڵی (2004) دامه‌زراوه ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی (9450) ناوی ناحیه‌ی داره‌شه‌کران له دارێکه‌وه هاتووه که ته‌مه‌نی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ ئه‌م داره که‌وتووته خۆرئاوای سه‌نته‌ری ناحیه و دارێکی به‌ناونابگه و تائێستاش سه‌وزه.
جوگرافیای ناحیه‌یی داره‌شه‌کران
له‌و رووی جوگرافیه‌وه کوتوه‌ته باکووری خۆرئاوای پارێزگای هه‌ولێر له رووی ئیداتیه‌وه سه‌ر به قه‌زای خه‌باته وه له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌که‌وێته ناحیه‌ی (صلاح ا‌لدین) و له باکووری سنووری ناحیه‌ی (حه‌ریر) و خۆرئاوای ئه‌که‌وێته سه‌ر زێی گه‌وره و له باشوری ئه‌که‌وێته سه‌ر سنووری ناحیه‌ی به‌حرکه .
ئه‌م ناوچه‌یه به کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری به‌ناو بانگه رووبه‌ری ئه‌م ناحیه‌یه (312988)دۆنمه و رووبه‌ری زه‌وی کشتوکالی (122491) دۆنمه ، زۆربه‌ی خه‌ڵکی سنوره‌که فه‌رمانبه‌رن و له فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوورێکی زۆری ئه‌م ناحیه‌یه ئه‌که‌وێته سه‌ر زێی گه‌وره سودێکی زۆری هه‌یه بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری .
ژماره‌ی گونده‌کانی سنووری ناحیه‌ی داره‌شه‌کران (26) گونده
ژ. | ناوی گوند | رێژه‌ی دانیشتوان |
1 | سه‌نته‌ری ناحیه‌ی داره‌شه‌كران | 490 |
2 | كاوانیان زراری | 305 |
3 | باوه‌خه‌لان | 1355 |
4 | زه‌رگه‌زه‌وی | 1650 |
5 | كوده‌ریان | 1650 |
6 | هه‌بابان | 165 |
7 | چره | 710 |
8 | باته | 320 |
9 | تووه چۆڵكراوه |
|
10 | گه‌روده‌لالان | 192 |
11 | چنارۆك | 93 |
12 | چه‌مه به‌گه‌ز | 62 |
13 | مه‌نداوه | 68 |
14 | وسمه‌لیان | 408 |
15 | گۆپال | 309 |
16 | كه‌وره‌سۆر | 118 |
17 | گرد مامك | 65 |
18 | خالوان | 385 |
19 | ره‌شوان یوسف | 220 |
20 | گردی ماوان | 362 |
21 | مام خالان | 485 |
22 | زه‌رواو | 275 |
23 | شێوه‌په‌لك چۆڵكراوه |
|
24 | ترپه‌زه‌رد چۆلكراوه |
|
25 | ڕه‌شوان نورۆ | 205 |
26 | قه‌په‌كیان | 561 |
ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان: هه‌موو گونده‌کانی سنووری ناحیه مزگه‌وتیان بۆ دروست کراوه که ژماره‌یان (32) مزگه‌وته .
ژماره‌ی بنکه ته‌ندروستیه‌کان : (8) هه‌شت بنکه‌ی ته‌ندروستی.
ژماره‌ی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی (6) شه‌ش قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی .
ژماره‌ی قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی (25) بیست و پێنج قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی.
پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کانی ساڵی 2012 له سنووری ناحیه‌ی داره‌شه‌کران
پرۆژه‌ی دروست کردنی جووت سایدی سه‌نته‌ری ناحیه به درێژایی (1200)م به گوژمه‌ی (283000000) دوسه‌د و هه‌شتاوسێ ملیۆن دینار.
کردنه‌وه‌ی شه‌قامه ناوخۆییه‌کان له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی داره‌شه‌کران به گوژمه‌ی (460000000) چوارسه‌د و شه‌ست ملیۆن دینار.
دروست کردنی یاریگای یانزه یاریزانی له سه‌نته‌ری ناحیه.
دروست کردنی رێگای (هه‌بابان_سه‌رکه‌ند)به درێژایی (4) کم.
دروست کردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌کانی گوندی (زه‌رگه‌زه‌وی) به‌درێژای (1700)م
دروست کردنی رێگای (چره_توه) به‌درێژایی (4) کم.
دروست کردنی رێگای گوندی (گه‌روده‌لالان_ چنارۆك)
پرۆژه‌ی دروست کردنی پردی (گۆپاڵ).
دروستکردنی یارگای (6) یاریزانی له‌گوندی (باوه‌خه‌لان).
تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن ناحیه‌ی (داره‌شه‌كران) وه‌رگیراوه ئێمه وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه