سێگردکان

سێگردکان


ناحیەی سێگردکان سەر بەقەزای کۆیەیە لە 10 گوند پێکهاتوە




ناحیەی سێگردكان یەكێكە لەناحیەكانی پارێزگای هەولێر,سەربەقەزای كۆیە,دەكەوێتە (75) كم باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر و بەدوری (60) كم لەباشوری خۆرئاوای قەزای كۆیە دەڕوانێت بەسەر زێی بچووك لە نێوان ناحیەكانی (تەق تەق و ئاڵتون كۆپری) و سەرەتای دروست بوونی سێگردكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەكانی (1790-1800).

ناوی ناحیەی سێگردكان لەوە وە هاتوە كە سێ‌ گرد دەكەوێتە ناوسنوری شارەوانی ناحیەكە,ئەوانیش گردەكانی (خدری زندە,میرسێودین,هەوارتاعون) بۆیە ناوی سێگردكان وەرگیراوە لەو سێ‌ گردەوە.

                                                                

ساڵانی هەشتاكان مەڵبەندی شۆرش و لانەی پێشمەرگە بووە و ناوەندێكی ڕۆشنبیری بووە بۆ ناوچەكەو ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی سێگردكان لەساڵی 1986نزیكەی (2500) كەس بووە و نزیكەی (450) خێزانی تێدا نیشتە جێ‌ بووە و لەساڵی (1958)قوتابخانەی لێ‌ كراوەتەوە و تاپۆلی سێ‌ ی ناوەندی هەبووە .

یەكێك لە گرنگترین دەسكەوتەكانی شۆرش,هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گوندەكان بووە لەساڵانی هەشتاكان  كەتوانیویانە بەكاری هەرەوەزی تەواوی ئاوەڕۆی ماڵەكان كۆنكرێت بكەن .

لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دووجار ڕوخێنراوە لەساڵەكانی (1986و 1988) .



لیستی ناوی فەرمانگەكان 

 

ژ

ناوی فەرمانگە

١

بەڕێوەبەرایەتی ناحیە

٢

بنكەی پۆلیس

٣

بنكەی بەرگری شارستانی

٤

بنكەی پۆلیسی هاتووچۆ

٥

نوسینگەی زانیاری

٦

فەرمانگەی دادنوس

٧

 فەرمانگەی دارایی

٨

فەرمانگەی باری شارستانی    

٩

فەرمانگەی ئاو

١٠

هۆبەی كشتوكاڵ

١١

بنكەی ڤێتەرنەری

١٢

سەرۆكایەتی شارەوانی

١٣

بنكەی پۆلیسی دارستان

١٤

بنكەی ئاسایش

١٥

بازگەی ئاسایش

١٦

بنكەی چاكردنەوەی كارەبای سێگردكان

  

 

 

 

مێژوو (مێژووی یەكەی كارگێڕی – ناوی یەكەی كارگێڕی).

ساڵی (2005) و لەبەرواری 28/4/2005 بڕیاری (استحداپ) كردنی ناحیەی سێگردكان درا و لەبەرواری 11/9/2005 یەكەم بەڕێوەبەری ناحیەدەست بەكار بووە كەبەڕێز مافپەروەر (عمر احمد محمد) بوو كەدەرچووی كۆلێژی یاساو ڕامیاری / بەشی یاسایە لەساڵی 1996. لە 9/2/2013 دەستی لە كار هەڵگرت

دووەم بەڕێوە بەری ناحیە كە بەڕێز مافپەروەر ( فاتح حسێن حمدامین) لە بەرواری 10/2/2013دەست بەكاربووە تائێستا.

ژمارەی گوندەكانی ئەم ناحیەیە لە (10) گوند پێكهاتووە كەبریتین لەگوندەكانی ( ئۆمەرگومبەت / سێكانی / قەمبەر / تازەدێ‌ / ئاوماڵ / سارتك / نێڵەگین / كانی سلێمانە / بەردەسپی و جلبەسەر) كەتەواوی گوندەكان ئاوەدانن جگە لەگوندی كانی سلێمانە چۆلە.

 

 

ڕووبەری گشتی ناحیەكە نزیكەی (100000) سەدهەزار دۆنمە و ڕووبەرێكی كشتووكاڵی باش هەیە لەبەرئەوەی دەكەوێتە سەرزێی بچووك واتە ناوچەیەكی كشتووكاڵی گرنگە .

 

 

لە گرنگترین شوێنەوارەكانی ناوچەكە

    چاكی ئۆمەرگومبەت / قەڵاتی ســـــێگردكان

 

دەكرێ‌ بكرێتە ناوچەیەكی گەشتیاری گرنگ لـــــە داهاتوودا .

 

هەڵكەوتەی جوگرافی.
 

سێگردكان(362)م لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە,دەكەوێتە نێوان هێڵی پانی (35,52) بۆ (35,87) ی باكوری گۆی زەوی وە لەنێوان هێڵی درێژی (44,52) بۆ(44,44)پلەی ڕۆهەڵاتی گۆی زەوی یە.ڕووبەری زەوی و زاری سنوری مەڵبەندی سێگردكان( 12100)دۆنمە و ڕووبەری شیاوی بۆ چاندن (2591) دۆنمە,(7000)حەوت هەزار دۆنمی پاوان و لەوەڕگایە, ڕووبەری بەراوی( 2348)دۆنمە, ڕووبەری پشتاوی (2816) دۆنمە.

 

 

 

 

باری ئابوری ( لەڕوی مرۆیی – سامانی ئاژەڵ – رووەكی -  بەرووبومی كشتوكاڵی – سامانە سروشتیەكان).

سنوری ناحیەی سێگردكان سنورێكی كشتوكاڵی یە و دەوڵمەندە بەسەرچاوەی ئاوی زێ‌ ی بچووك.ڕوبەرێكی زۆری زەوی كشتوكاڵی بەپیت و بەرەكەتی هەیە و خەڵكەكەی ژیانیان لەسەر كشتوكاڵ و ئاژەڵداریە,لەئێستادا هەرچەندە گرینگی دان بەئاژەڵداری لاوازبووە بەڵام خەڵكەكەی پڕۆژەی بەخێوكردنی  ماسیان دەست داوەتێ‌ ژمارەیەك پڕۆژەی باخ و بەخێوكردنی ماسی لەقۆناغەجیاوازەكانی بنیات نان دان.

 

 

 

 

لەگرنگترین پڕۆژەی خزمەت گوزاری :

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی مەڵبەندی ناحیە .                                                                                                

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەكانی ( ئۆمەرگومبەت /سێكانی / قەمبەر / تازەدێ‌ / ئاوماڵ) .

گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ سەنتەری ناحیەو تەواوی گوندەكانی

پڕۆژەی ئاودێری لەگوندی ئاوماڵ

دروست كردنی ئاوەڕۆو كۆنكرێت و شۆستە .

دروست كردنی باخچەیەك بەڕوبەری (4) چوار دۆنم لەمەڵبەندی ناحیە

دروست كردنی ڕێگای سەرەكی و قیرتاوكردنی لەتەق تەقەوە  بۆ سێگردكان

دروست كردنی یاریگای تارتان . •  لەگەڵ چەندین خزمەت گوزاری تری جوار و جۆر.