شه‌مامك

شه‌مامك

ناحیه‌ی شه‌مامك سه‌ربه‌قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره‌ و له‌ (64) گوندو سێ گه‌ره‌ك پێکهاتووه‌ رێژه‌ی دانیشتوانی (135513)که‌سن



ناوی ناحیە(بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی شەمامك) سەبەقەزای ناوەندی هەولێرە میژووی دروست بوونی ناحیەی ئەگەرێتەوە بۆ ساڵی (2005)  هەروەها ژمارەی گوندەكانی (64)گوندە لەگەڵ (3)سێ‌ گەرەك دووری لەقەزای مەخموور(35) سی و پێنج كیلۆمەتر دەبێت وەدووری لە ناحیەی دیبەگە(20) بیست كیلۆمەتر دوورە وە دووری لە ناحیەی قوشتەپە(20) كیلۆمەتر دەبێت دووری لەدیوانی پارێزگای هەولێر (25) كیلۆ مەتر دەبێت.
رووبەری ناحیەی شەمامك بە گشتی (236693)دۆنم .


ناوی ناحیه‌ی شه‌مامك له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌:

ناوی ناحیەی شەمامك لە دەشتی پرە پیت و بەرەكەتی شەمامك وەرگیراوە كەئەم دەشتە زۆر بەناوبانگە بە چاندنی شەمام  واتە گندۆرە هەربۆیە ئەم ناوەی لێندراوە.

لە ساڵی (1967) لەگوندی عارەبكەنە (شێخ حنش) كەسەرۆكی عەشیرەتی(الگی)بوودژی شۆرشی كورد و خەڵكی رزگاری خوازی كوردستان بوودەستی سووربوو بە خوێنی شورشی ایلوله‌ ساڵی (1967) لێ‌ هاتنە دەست و بۆ سەیەكیان لە گوندی عارەبكەند بۆ دانایەوە بەسزای گەل و شۆرشیان گەیاند كەئەو كات هەموو میدیای عەرەبی و جیهانی بە بایەخەوە باسی كوشتنی ئەو سەرۆك عەشیرەتەیان بلاو كردەوە.
بەعسیەكان لە ساڵی (1992) هێرشێكی نارەوایان كردۆتە سەر خەڵكی سڤیلی گوندی (عەوێنە)بەدەیان كەسیان لەژن و منداڵ و پیرو پەكەوتەی ئەم گوندە بە نارەوا شەهید كرد.
داستانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە هەریەكە لە گوندەكانی (ترپەسپیان) لە ساڵی (1987) هەروەها داستانی گوندی (شێخ شێروان) لە ساڵی 1986 كەزیانی لەشكری حزبی بەعس بۆهەر یەكێك لەم داستانانە زیاتر لە(70) كوژراوی هەبووە جگە لە دەیان  بریندارو خستنە خوارەی(3)  فرۆكەی سەمتی و شكاندنی چەندین دەبابە و زریپۆش و ناقلە سەربازی هێزی داگیركەر .

 جوگرافیای ناحیه‌ی شه‌مامك


لەرووی جوگرافیاوە ناحیەی شەمامك دەكەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر لە نێوان هەردوو گوندی (پیرداودو دووسەرە فتاح) دروست كراوە لە سەر رێگای سەرەكی ( هەولێر- مەخموور) وەلە سێ‌ گەرەك پێكهاتووە بە ناوەكانی گەرەكی ( پیرداود) گەرەكی (دووسەرە فتاح) گەرەكی (ئازادی) .
بەشی هەرەزۆر زەوی ئەم دەشتە موڵك و گرێ‌ بەستی هەمیشەیی یە هەندێك لە زەویەكانی تر گرێ‌ بەستی كاتیە وە رێژەی باران زۆر بە كەمی لەم سنوری دەبارێت بەبەراوورد بە ناو شاری هەولێرو دەوروبەری و ناوچە شاخاویەكانی تری هەرێم.
رووبەری گشتی(237280)دۆنم دەبێت كەهەندێك لەو رووبەرانە بوویتە ماستەر پلانی شارەوانی هەولێر كارگە و خانووی لەسەر دروست كراوە رووبەری سەنتەری ناحیە(2690) دۆنم .
ژمارەی گوندەكان(64) گوندی هەیەوە ژمارەی دانیشتوانی (73400) كەس دەبێت.
- (16)
شازدە گوندی ناحیەی شەمامك كەوتۆتە ناو سنووری ماستەر پلانی یەكەمی شارەوانی هەولێر بە ناوەكانی (تورەق- باغلومنارە) سوێری گەورە- سوێر بچووك- عارەبكەند- شەمعوناوە –حەزە-(سەردارقونیان نادر) قەتەری – مامزاوە- سەركارێز – گردمحمد- نازماوە- مزەاحمد – تیماری گەورە- تیماری بچووك- جگە لە گوندی تۆبزاوەی ئەحمد) كەئەم گوندە ئێستا خراوەتە سەر شارەوانی (5)ی هەولێر كە هەموو گوندەكان لە ساڵی (1987)كەوتۆتە بەر شالاوی رووخاندن جگە لە گوندی عارەبكەند كە(3) سێ‌ جار سووتاوە وتالان كراوە رووخاوە لەساڵەكانی (1963+1984+1987)تەنها گوندەكانی(خەزنەی حاجی صادق- اصحابەلەك- جدیدەلەك- ئاودەلۆك- یدی قزلەر-سیاو ماستاوە-منارە- ترپەسپیان –كەسنەزان واتە (سێبیران اغا)-باقرتە) لە ساڵی 2003+2004)ئاوەدان بووینەوە بەڵام گوندەكانی تر لە دوایی ساڵی (1991) ئاوەدان بوویتەوە هەروەها هەرسێ‌ گوندی (تیماری گەورە-لاجان هەركی- یارمجەی هەركی) لەسەردەمی حزبی بەعس ئەم سێ‌ گوندەی نەرووخاندووە واتە دانیشتووانەكەی رانەگوێزراون.


لیستی گونده‌کانی سنووری ناحیه‌ی شه‌مامك

 

ژ

ناوی گوند

ژماره‌ی دانیشتوان

1

گه‌ره‌کی پیر داود

1720

2

گه‌ره‌کی دووسه‌ره‌ فه‌تاح

1020

3

گه‌ره‌کی ئازادی

100

4

گوندی شه‌معوناوه‌

 

5

توره‌ق

12645

6

باغلومناره‌

450

7

سوێری گه‌وره‌

691

8

سوێری بچوك

140

9

عاره‌بکه‌ند

1200

10

تیماری گه‌وره‌

500

11

تیماری بچۆك

7

12

سه‌رکارێز

5000

13

مامزاوه‌

14000

14

سه‌ردار

550

15

مزه‌ احمد

1250

16

بیریات

150

17

حه‌زه‌

650

18

تۆپزاوه‌ی احمد

4000

19

گرد محمد

1400

20

نازماوه‌

1250

21

باترتۆق

43

22

قه‌ته‌وی

12200

23

دوزته‌په‌

650

24

یارمجه‌ی محمد باوه‌

280

25

یارمجه‌ی هه‌رکی

400

26

ده‌ل و گولی سه‌روو

95

27

ده‌ل و گولی خواروو

220

28

سۆرخان

139

29

حاجی صادق

77

30

لاجان (هه‌رکی)

2000

31

ره‌ختاوه‌

35


 ئابووری ناحیه‌ی شه‌مامك:

باری ئابووری زۆربەی هەرەزۆری خەڵكی ئەم سنوورە خەریكی كاری كشتوكاڵین بە تایبەتی گەنم و جۆ هەروەها شینایی وەكو تەماتە و بامیە و باینجان خیار و سلق و پیاز لەگەڵ بەخێوكردنی مەڕومەڵات و دواجن وەبەشێكی تریان خەریكی كاری پیشەسازین لەكارگەكان كار دەكەن جگە لەرێژەیی 4/خەڵكی ئەم سنورە مووچە خۆری دەولەتن كەدامەزراون بۆئیشپێكردنی بیری ئاو یان كارمەند لە دام و دەزگاكانی تری میری وە هەروەها لەپرۆژە ستراتیجەكانی ئەم سنورە زیاتر لە (12) پالاوتگەی نەوت لەم سنورە ئیش دەكەن بەبێ‌ مۆڵەت لەگەڵ پرۆژەی كارەبای غازی هەولێر كەبەكارەبای (ئەحمد اسماعیل) ناسراوە لەگەڵ وێستگەی گواستنەوەی نەوتی خورمەلە كەلە گوندی هێلەوە دانراوە كە خاوەنەكەی ناوی شێخ باز) ە لەگەڵ كارگەی شیشی ئاسن (ستیل) هەولێر كەلە گوندی لاجان هەركی و خەزنە داندراوە

له‌ رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ :

هەموو خەڵكی ئەم سنوورە مووسولمانن كە گشتیان سوننە مەزهەبن رێژەی پیاو ئافەرت وەكو یەك وەرێژەی منداڵ نزیكەی 10/ دانیشتوانەكەی دەبێت ، ژمارەی دانیشتووانی سەرجەم ناحیەی شه‌مامك بە گوندەكانیشەوە نزیكەیی (135513) هەزار كەس دەبێت .






ئەو پرۆژانەی كەلەساڵی (2012)لەناحیەی شەمامك ئەنجام دراون

1-پرۆژەی دروست كردنی رێگای سەرەكی گوندی ماستاوە بەدرێژی (6)شەش كیلۆمەتر بەپێ‌ ی فەرمانی كارگێری ژمارە(1964)لەرێكەوتی 9/5/2012
2-دروست كردنی شەقامێكی (20)بیست مەتری لەتەنیشت قوتابخانەی گوندی مامزاوە .
3-
صەب كردن و كۆنكریت كردنی كوچەو كۆلانەكانی گوندی تورەق.
4-
چاكردنەوەو قیرتاو كردنی رێگای سەرەكی (مورتكە- شێراوە)كەلەرێگای مەخموور بۆسەر رێگای سەرەكی كەركووك دەروات كە تایبەت بە ئۆتۆمبیلە بارهەلگرەگەورەكان بە درێژەی (11) كیلۆمەتر بە گۆژمەی (1268324) یەك ملیار ودووسەدو شەست و هەشت ملیۆن و سێ‌ سەدو بیست و چوار هەزار دینار.
5-
دروست كردنی شەقامە ناوخۆیەكانی گەرەكی (پیرداود)لەسەنتەری ناحیەكەمان بە كۆژمەی (499994000) چوارسەدو نۆهەت و نۆملیۆن و نۆسەدو نۆهەت و چوار هەزار دینار كەلەلایەن كۆمپانیای(لانە)جێ‌ بەجێ‌ كراوە.
6-
دروست كردنی رێگای گوندی (تیماری گەورە)بە كۆژمەی (163300000)سەدو شەست و سێ‌ ملیۆن و سی سەد هەزار دینار كە درێژیەكەی 1,4یەك كیلۆمەترو چوارسەد مەتر دەبووكەلەلایەن  كۆمپانیای (بیزا)جێ‌ بەجێ‌ كراوە.
7-
فراوان كردنی رێگای (قۆریتان-دالداغان- تەندورە) كەتایبەتە بەلۆریە بارهەلگرەكان.
8-
هەروەها دروست كردنی رێگای سەرەكی بۆگوندەكانی (خەزنەی حاجی صادق-لاجان هەركی –سوێری بچووك- چیمەن- دەل و گول – یارمجەی هەركی)
9-دروست كردنی رێگا بۆ گوندی (باغلومنارە )لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی شارەوانی  هەولێر بە درێژی (800)هەشت سەد مەتر.

-سەبارەت بەپرۆژەكانی كارەباوە

1-راكێشانی تۆری كارەبا بۆ رۆناكی شەوان بۆ گۆرستانەكانی گەرەكی (پیردواود)لە سەنتەری ناحیەكەمان لەگەڵ گوندی (عەوێنە).
2-
دانانی تۆری كارەبای نیشتمانی ناوچەی پیسەزای شەمامك لەگەڵ داواكردنی نۆژەن كردنەوەی تۆری كارەبای نیشتمانی لە گوندی سوێری گەورە)وە دانانی كۆرەو (محەویلە)بۆهەمان گوند.
3-
دانانی وێستگەی موبایل شەمامك لە بازگەی (2) نزیك گوندی حەزە كەشەش فیدەری كارەبای لەسەرە بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارگرانی كارەبا لەسنوری شەمامك .
 
لەرووی خزمەت گوزاری ئاو ئاوەرۆ
دانانی تۆری ئاو لەگەڵ خەزانی ئاو بۆگوندی (سوێری گەورە)كەئەمساڵ چۆتە  بواری جێ‌ بە جێ‌ كردنەوە.

لەرووی پەروەردەوە و فێركردن

دروست كردنی قوتابخانەیەكی (18)هەژدە پۆلی لەگەڕەكی (دووسەرە فتاح)لەسنتەری ناحیەكەمان هەروەها دروست كردنی قوتابخانەیەكی تریش لە گوندی (سۆربەش حەوێز)

لەرووی ئاوەدان كردنەوە

1-    دروست كردنی بالەخانەیەكی نوێ‌ بۆبنكەی پۆلیسی شەمامك.
2-
دروست كردنی هۆلێكی گەورە بە (10م*20م)بۆبنكەی تەندروستی شەمامك .
3-
دروست كردنی یاریگایەكی بچووك بۆگوندی(عەوێنە)لەسنووری ناحیەكەمان.