قوشتهپه
بەرێوبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە سەر بە قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێرە و کۆی گشتی گوندەکانی 59 گوندە ،ژمارەی دانیشتوانی 26354 کەسن
مێژوویی دروست بوونی قوشتەپە بۆ سەردەمی عوسمانییەكان دەگەرێتەوە، ناوەی قوشتەپە ناوێكی توركییە كە لە دووبەش پێك دێت ئەویش (قوش ) لە گەڵ (تەپە) واتە گردی چێشكە، كە پێشتر ئەو گردە بۆ چاودێری كردنی رێگایەكان و هەروەها وەك نیشانەیەك بۆ رێبوارەكان بۆ دیاركردنی رێگاكان بە كارهاتووە , گردی لەم شێوەیە لە سنوری ناحیە قوشتەپە زۆرن, عوسمانیەكان یەكەم جار لە قوشتەپە باڵەخانەێكیان دروست كرد كە پێیان دەگوت ( قشلە ) دواتر كردیان بە (مركزی پۆلیس) و (مأمور مركز) لەو مەركەزە دادەنیشت كەخۆی و ماڵی لە گوندی قوشتەپە بوو, دوواتر بە هۆی هاتنی گوندنشینانی دەوروبەری قوشتەپە بۆ ناو قوشتەپە بە تایبەت دانیشتوانی گوندی گردمەلا ئەمەش وای كرد كە ژمارەی دانیشتوانی قوشتپە زیادتر بكات تا كۆتایی ساڵی پەنجاكان, لە ساڵی 1959 قوشتەپە كرا بە ناحیە سەربە پارێزگای هەولێر, و دووری ناحیەی قوشتەپە لە سەنتەری شاری هەولێر نزیكەی 19 كلم دەبێت، بە هۆی بەرفراوانی قوشتەپە ژمارەیكی زۆری گوندی دەكەوێتە سنوری قوشتەپە كە ژمارەیان 58 گوند و بەسەر 55 كەرتدا دابەش بووینە . لە سنوری ناحیەی قوشتەپە تەنها بەرێوەبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە هەیە, بەڵام ژمارەێكی زۆر لە بنكە و فەرمانگەی حكومی هەن كە دەتوانین لەم خشتەی خوارەو ناوی بنكە و فەرمانگەكان لەگەڵ ناوی بەرێوەبەركان بخەینە روو .
مێژووی بەرێوبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە:
سەبارەت بەو رووداوە مێژوویانەی كە بەسەر ناحیەی قوشتەپە دا هاتوونە , ناحیەی قوشتەپە وەك گشت شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بێبەش نەبووە لەو روداوە و كارەساتانەی كەبەسەر میلەتی كوردا هاتوونە بەدەست ئەو رژێمە یەك لەدوایەكانەی كە حوكمی ولاتَی عێراقیان دەكرد. هەروەها لەساڵی حەفتاكان و لەسەرەتای هەشتاكان گەورەترین كارەساتی مێژووی كە دەرحەق بە میلەتی كورد كرا لە ناحیەی قوشتەپە بوو، ئەویش ئەنفالكردنی هەشت هەزاری بارزانی بوون لە قوشتەپە و لەگەڵ ئەوەش لەكاتی دەست پێ كردنی شەڕی عێراق و ئێران ناحیەی قوشتەپە بێبەش نەبوو لە بوردومان كردنی لەرێگای فرۆكە جەنگیەكانی وڵاتی ئێرانەوە ,بەتایبەت بۆردومانكردنی خێوەتگای بارزانی یە كان لە كومەڵگەی قودس كەئیستا بە كومەڵگەی كاوە نراوە. وە لە كوتایی سالانی هەشتایە كان بە تایبەت لەسالانی 1987 و 1988 حكومەتی بەعسی لە ناو چوو دەستی كرد بە تیكدانی گوندەكانی سنوری قوشتەپە و دەربەدەركردنی دانیشتوانی گوندەكان لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەمەش زیانەكی زۆر لە گشت روێكەوە بە گوندنیشینان كەوت، لەسەرەتای ساڵی نەوەتەكان لەگەڵ دەست پێكردنی كۆڕەوە ملیونیەكەی بەهاری 1991 شارۆچكەی قوشتەپە وەك گشت بەشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ قبول نەكردنی ژێردەستی و رەتكردنەوەی حوكمی زۆرداری بۆ بەدەستهێنانی خۆ بەڕێوەبەری, ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشت بەرەو سنورەكانی وڵاتی ئێران و توركیا كۆڕەویان كرد، ئەمەش نەهامەتییەكی گەورەبوو بۆ مللەتی كورد بەگشتی و قوشتەپە بەتایبەتی.
ناحیەی قوشتەپە (18) فەرمانگەی هەیە بۆ راپەراندنی كاروو باری هاووڵاتیان. وە لەرووی ئیداریەوە سەر بە قائیمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێرە
جوگرافیایی بەرێوبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە
ناحیەی قوشتەپە لەرووی هەڵكەوتەی جوگرافیەوە دەكەوێتە باشوری شاری هەولێر و لە رۆژهەڵاتەوە بە زنجیرە چیای دیدەوان دەورەداوە و لە روژئاواوە بە زنجیرە زورگێك دەورە دراوە كە بەزورگەزراو ناونراوە, و لە باشورەوە سنوری لەگەڵ سنوری ناحیەی پردێ یە . هەڵكەوتەی جوگرافی قوشتەپە وای كردووە كە شوێنیكی گرنگی هەبێت بە تایبەت لەرووی هاتووچۆوە، چونكە رێگای سەرەكی هاتووچۆی زۆر بەناو ناحیەی قوشتەپە دا دەڕوات ئەمەش وای كردووە گەشت كردن بۆ پارێزگاكانی دیكەی وەك كەركوك , سلیمانی تەناتەت موسلیش كە بەرێگای شارۆچكەی مەخمورە ، كە دەتوانێت بە ئاسانی گەشتی بۆ بكەن. ئەمەش وای كردووە كە سودێكی ئابوری زۆری بۆ ناحیەی قوشتەپە هەبێت .
سنوری بەرێوبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە لەرووی توبۆگرافیەوە دوو جۆرە
أ – زەوی دەشتایی
ب _ زەوی زورگ كە هەندێك لەو زورگانە زەوی بەردەلانە و بۆ كشتوكال ناشیت، بەڵام وەك لەوەڕ بۆ مەرومالات بەكاردێت.
رێژەی باران بارین لە سنوری ناحیەی قوشتەپە لە ساڵی 1990 وە لە داكشان دایە و ساڵانە لەنێو 170 ملم تا 300 ملم دایە , بە تایبەت لە مانگەكانی شوبات و ئادار رێژە كە لە كەمبوون دایە ..
:باری ئابووری بەرێوبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە
ناحیەی قوشتەپە ژمارەیەكی زوری دانیشتوانی هەیە و رێژەی گەنج و خوێندەوار لەنێو دانیشتوانەكەی دا رێژەیەكی بەرچاوە ئەمەش وای كردووە كە توانایی مرۆیی لەسنوری قوشتەپە بەرچاوبێت , بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا رێژەیەكی زۆری ئەو گەنجانە بێ كارن پێویسیان بە ئاوەردانەوەیەكی جدی هەیە بۆ ئەوەی بە كاریان بخرێت ئەوە توانیانەیان بەفیرۆ نەڕوات.
.
لەڕوی سامانی ئاژەڵی و روەكی و بەروبوومی كشتوكاڵی ناحیەی قوشتەپە لەبەر ئەوەی ژمارەیەكی زۆر گوندی لە سنورەكەی دایە و بە هۆی بوونی دەشتایێكی زۆر بەرفراوان و بە پیت و بوونی دوو زنجیرە زورگ كە لە دەوری سنوری ناحیەن، بوونی ئاوی ژێرزەوی ئەمەش وایكردوە لەڕووی كشتوكاڵی و سامانی ئاژەڵی و رووەكی گرنگیەكی زۆری هەبێت . سالانە بەرهەمێكی زۆری گەنم جو بەرهەم دەهینێت. لەڕوی ئاژەڵداریەوە كوندنشینەكان زۆربەیان ئاژەڵداری دەكەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان , چەندین پروژەی پەلەوەڕ و ماسی و ئاژەڵداری لە سنوری ناحیە قوشتەپەدا هەن , كە دەورێكی گرنگیان هەیە لە پڕكردنەوەی پێداویستی بازاری ناوخویی هەرێم , ئەگەر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە گرنگی زیاتر پێ بدرێت بەر هەمی زۆرتر دەبێت، بەڵام لەرووی سامانی سروشتیەوە ناحیەی قوشتەپە وەك بەشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان سامانی سروشتی دەولەمەندە، بەڵام تا ئیستا سود لەسامانی سروشتی وەرنەگیراوە بەتایبەت لە دەرهێنانی نەوت
باری کۆمەڵایەتی بەرێوبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە :
لەڕوی باری ئایینیەوە دانیشتوانی قوشتەپە بەگشتی موسولمَانن، و لە مەزهەبی سونەن تەنیا ئەو كەسانە نەبێت كە لە ناو ئەو پرۆژە و كارگانەدا كاردەكەن كە ئەوانیش بیانین لە سەر ئایینی جۆراو جۆرن وەك ( دیان , ئێزدی , هندوس هتدد.
سەبارەت بە ژمارەی پیاو ئافرەت و مندال دەتوانین لەم خشتەی خوارەوەدا رێژەكان بخەینە روو
ژمارەی گشتی دانیشتوانی قوشەپە 26315 نێر : 13138 مێ : 13177
ژمارەی دانیشتوانی ناحیە و كومەڵگاكان 14648 نێر :7309 مێ : 7339
ژمارەی دانیشتوانی گوندەكان 11667 نێر : 5829 مێ :5838
وێنەی بنكەی پۆلیسی قوشتەپە بە پێی مێژووی ناحیەی قوشتەپە
قشلەی قوشتەپە كە لەسەردەمی عوسمانی یەكان بنیادنراوە
بنكەی پۆلیسی نوێی قوشتەپە
وێستگەی نوێی كارەبای قوشتەپە
هۆڵەكانی پاككردنەوەی گەنم و جۆی هۆبەی كشتوكاڵی قوشتەپە
پرۆژەی دروستكردنی باڵەخانەی بانك
پرۆژەی دروستكردنی باڵەخانەی فەرمانگەی ئاگركوژێنەوەی قوشتپە
هۆلی بۆنەكانی قوشتەپە
باڵەخانەی ناوەندی وەرزش و لاوانی قوشتەپە
یاریگای توپی پێی قوشتەپە
پڕوژەی جووت سایدی 30 مەتری قوشتەپە
ژمارەی گوندەكان و ژمارەی دانیشتوانی هەر گوندێك و ساڵی تێكدان و راگواستنی و ساڵی ئاوەدان كردنەوەی
ژ | ناوی گوند | ژدانیشتوان | ساڵی تێکدان | ساڵی ئاوهدان كردنەوە |
1 | مورتكەیشهاب | 602 | 1987 | 1988 |
2 | چێلەبەشە | 34 | 1987 | 1988 |
3 | گۆسكە | 227 | 1987 | 1988 |
4 | كەردز | 362 | 1987 | 1988 |
5 | ئازیانە | 57 | 1987 | 1988 |
6 | دووشیوان | 250 | 1987 | 1988 |
7 | برایم لەك | 307 | 1987 | 1988 |
8 | قولتەپە رەشید | 135 | 1987 | 1988 |
9 | كانی بزرە | 203 | 1987 | 1988 |
10 | چالە گردەلە | 78 | 1987 | 1988 |
11 | بیرەعارەبان | 33 | 1987 | 1988 |
12 | ئومەرمامە | 42 | 1987 | 1988 |
13 | گردمەلا | 601 | 1987 | 1988 |
14 | پلینگە | 56 | 1987 | 1988 |
15 | گۆمەگڕو | 39 | 1987 | 1988 |
16 | قوچەبلباس | 921 | 1987 | 1988 |
17 | سۆفی برایم | 198 | 1987 | 1988 |
18 | پۆڕیجە | 161 | 1987 | 1988 |
19 | قازیخانە | 158 | 1987 | 1988 |
20 | میرەكانی خدر | 103 | 1987 | 1988 |
21 | دولەزەی ناوەند | 79 | 1987 | 1988 |
22 | گردلانكەی مجید | 93 | 1987 | 1988 |
23 | گردلانكەی سعید | 49 | 1987 | 1988 |
24 | حسن موترب | 49 | 1987 | 1988 |
25 | سێبیران عەدۆ | 272 | 1987 | 1988 |
26 | دۆلەبەكرە | 221 | 1987 | 1988 |
27 | رولكە | 111 | 1987 | 1988 |
28 | قولتەپە یابە | 375 | 1987 | 1988 |
ژمارەی گوندەكان و ژمارەی دانیشتوانی هەر گوندێك و ساڵی تێكدان و راگواستنی و ساڵی ئاوەدان كردنەوەی
ژ | ناوی گوند | ژ.دانیشتوان | ساڵی تێکدان | ساڵی ئاوهدانکردنهوه |
29 | سێقوچان | 99 | 1987 | 1988 |
30 | مێرخوزار | 152 | 1987 | 1988 |
34 | سۆربەش خدر | 149 | 1987 | 1988 |
35 | گەڕەشێخان | 139 | 1987 | 1988 |
36 | شێخانان | 276 | 1987 | 1988 |
37 | تەتەراوە | 77 | 1987 | 1988 |
38 | شەمزیناوە | 101 | 1987 | 1988 |
39 | دوكەلە | 254 | 1987 | 1988 |
40 | ئیلنجاغ | 170 | 1987 | 1988 |
41 | قەرەچناغە | 526 | 1987 | 1988 |
42 | دولەزەی گەورە | 63 | 1987 | 1988 |
43 | قورشاغلو | 424 | 1987 | 1988 |
44 | قۆپەقران | 197 | 1987 | 1988 |
45 | كەرزۆر | 70 | 1987 | 1988 |
46 | مەخشومە | 24 | 1987 | 1988 |
47 | عەلیاوە گردەشین | 37 | 1987 | 1988 |
48 | قەشقە | 224 | 1987 | 1988 |
49 | پەلكانە | 0 | 1987 | 1988 |
50 | خوڕخوڕ | 87 | 1987 | 1988 |
51 | سێنالە | 74 | 1987 | 1988 |
52 | ئۆمەراوەی بچوك | 113 | 1987 | 1988 |
53 | هەمزەكۆر | 402 | 1987 | 1988 |
54 | دووگردكان | 403 | 1987 | 1988 |
55 | باشتەپە | 245 | 1987 | 1988 |
56 | گردەسۆر | 318 | 1987 | 1988 |
57 | هەیتەكوژ | 53 | 1987 | 1988 |
58 | عەلیاوە مەردان | 403 | 1987 | 1988 |
59 | شێراوە-پردێ | 398 | 1987 | 1988 |
60 | قوشتەپە | 337 | 1987 | 1988 |
61 | میرەكانی شێخ | 29 | 1987 | 1988 |
62 | دووكەلە | 1987 | 1988 |
|