مه‌زنێ
مه‌زنێ
ناحیه‌ی مه‌زنێ سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سوره ، له (29) گوند پێکهاتووه ژماره‌ی دانیشتوانی (8039) که‌سن.
ناحیه‌ی مه‌زنێ ساڵی 1998 دامه‌زراوه دووری له ناوه‌ندی پارێزگاوه (135) کم هه‌ره‌وه‌ها دووری له ناوه‌ندی قه‌زای مێرگه‌سور (25) کم ، له ناوه‌ندی قه‌زای سۆران (15) کم دووره .
مێژووی ناحیه‌ی مه‌زنێ:-
بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی (1998) کراوه به ناحیه که به‌گشتی له (29) گوند پێکهاتووه که (25) گوندی ئاوه‌دانه و (4) گوندی چۆڵه ، ده‌که‌وێته سه‌ر رێگای گشتی زارگه‌لی و قه‌زای مێرگه‌سور .
ژماره‌ی خێزانه‌کانی ئه‌م ناحیه (1277) خێزانه رێژه‌ی دانیشتوانی (9308) سه‌رخێزانه ، هه‌روه‌ها ناحیه‌ی مه‌زنێ چه‌ند شوێنه‌وارێکی دێرینی هه‌یه وه‌ك:-
1-ئاسه‌واری ئاشی کۆنی مه‌زنێ که پێی ده‌وترێت (کۆنه ئاش)
2-قشڵی مه‌زنێ که یه‌کێکه له‌و سێ قشڵه‌ی که له ساڵی (1948)ی زاینی له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه دروست کراون .
وه مه‌زنێ چه‌ندین جیگای ئایینی هه‌یه :-
1-مه‌رقه‌دی (حاجی عیسا) که ده‌که‌وێته نزیك گوندی (ئیسقه‌یل) .
2-مه‌رقه‌دی (که‌زی زه‌رد) که ده‌که‌وێته نزیك گوندی (بێدۆر).
3-مه‌رقه‌دی (وه‌لیتازه) که ده‌که‌وێته شاره‌دێی (مه‌زنێ).
4-مه‌رقه‌دی (مه‌نگه‌ره) که ده‌که‌وێته سه‌رچیای (قه‌له‌نده‌ر).
هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیای ناحیه‌ی مه‌زنێ:-
ناحیه‌ی مه‌زنێ له رووی جوگرافیه‌وه له لای باکوور ده‌که‌وێته سه‌ر سنووری ناحیه‌ی پیران و ناحیه‌ی سیده‌کان ، له باشوور هاوسنووره له گه‌ڵ ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران ، له رۆژئاوا هاوسنووره له گه‌ڵ ناحیه‌ی گۆره‌توو ، له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاوسنووره له گه‌ڵ قه‌زای سۆران (25) کم له ناوه‌ندی قه‌زای مێرگه‌سور دووره وه هه‌روه‌ها (135) کم له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر دووره وه ده‌که‌وێته سه‌ر رێگای گشتی زارگه‌لی و قه‌زای مێرگه‌سور.
ئاوهه‌وای ناوچه‌که به شێوه‌یه‌کی گشتی مامناوه‌ندی هه‌یه ، له هاویندا گه‌رمه و که هه‌ندێك جار پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته (40)پله‌ی سه‌دی بێجگه له سه‌نته‌ری ناحیه که به‌فرێکی که‌م ده‌بارێت به‌ڵام له گونده‌کان به‌فرێکی زۆر ده‌بارێت که هه‌ندێك ساڵ ده‌گاته زیاتر له (100)سم وه‌رێژه‌ی باران بارین له سه‌نته‌ری ناحیه و گونده‌کان زۆره و هه‌ندێك ساڵ رێژه‌ی باران بارین ده‌گاته (1000) ملم وه وه‌رزه‌کانی پایز و به‌هار هه‌وایه‌کی مام ناوه‌ندیان هه‌یه.
ناوی گونده‌کان له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوان له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی مه‌زنێ له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا:-
ساڵ تێکدان | رێژه‌ی دانیشتوان | ناوی گوند | ژ |
1988-1989 | 938 | مه‌زنێ | 1 |
1988-1989 | 1988 | سارداو | 2 |
1988-1989 | 308 | نێرگزین | 3 |
1988-1989 | 53 | سه‌ده‌ر | 4 |
1988-1989 | 116 | هه‌رماوه | 5 |
1988-1989 | 60 | دێرانا | 6 |
1988- 1989 | 105 | سیرستا | 7 |
1988-1989 | 90 | کونه‌مار | 8 |
1988-1989 | 120 | قسنجار | 9 |
1988- 1989 | 566 | شێتنه | 10 |
1988 -1989 | 745 | شێرۆکیان | 11 |
1988-1989 | 609 | خیشکه‌ل | 12 |
1988-1989 | 25 | سێرمان | 13 |
1988-1989 | 382 | ئیسقه‌یل | 14 |
1988-1989 | 78 | فقیان | 15 |
1988-1989 | 45 | داره | 16 |
1988-1989 | 1747 | که‌ونه‌گوند | 17 |
1988-1989 | 114 | گۆره | 18 |
1988-1989 | 124 | لێرسماق | 19 |
1988-1989 | 105 | کانی سپی | 20 |
1988-1989 | 43 | گه‌له‌ك | 21 |
1988-1989 | 132 | موسه کاوه | 22 |
1988-1989 | 37 | ده‌ری | 23 |
1988-1989 | 713 | ئه‌شکه‌وتوان | 24 |
1988-1989 | 56 | زێرین زه‌ویان | 25 |
تێبینی : بە گشتی ساڵی 1992 ئەم گوندانەی سەرەوە ئاوەدان کراونەتەوە.
باری ئابووری ناحیه‌ی مه‌زنێ:-
له کۆندا پێش راپه‌رین تاکه سه‌ر چاوه‌ی داهاتو بژێوی هاوڵاتیان ته‌نیا کشت‌و کالو ئاژه‌ڵ داری بووه به‌رهه‌می کشت‌و کاڵی وه‌کو هه‌نارو هه‌رمێو تری وه به‌شێک له جوتیاران به‌رهه‌می گه‌نمو جۆو سپین داریان هه‌بوو وه‌له هه‌ندێک له گونده‌کان مانگا‌و مه‌رو بزنیان به‌خێو ده‌کرد .به‌ڵام ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاکه داهاتی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌و موچیه‌یه که‌وه‌ک پێشمه‌رگه وه‌ری ده‌گرنوو رێژه‌یه‌کی که‌م له خه‌ڵکه‌که موچه خۆری میرین وه‌رێژه‌یه‌کی زۆر که‌میش خه‌ریکی بازرگانی کردنن
باری کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ناحیه‌ی مه‌زنێ:-
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی که ئێستا له به‌رده‌ستایه کۆی گشتی دانیشتوانی سه‌نته‌ری ناحیه‌وه گونده‌کانی (9308) که‌سن ، به‌رێژه‌ی (100%) دانیشتوانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن وه به‌رێژه‌ی (100%) به ئایین موسلمانن هه‌روه‌ها به‌رێژه‌ی (100%) عه‌شیره‌تی دۆڵه‌مه‌رین ، له‌م ریژه‌یه‌ش (50%) ئافره‌تن و (50%)ی پیاون.
ئه‌و پرۆژه گرنگانه‌ی که له ناحیه‌ی مه‌زنێ ئه‌نجام دراون:-
فراوان کردن و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی کاره‌بای شارۆچکه‌ی مه‌زنێ .
گه‌یاندنی کاره‌بای نیشتمانی بۆ یه‌که‌م جار بۆ (21) گوندی ناوچه‌که.
چاک کردن و قیرتاو کردنی رێگای گوندی هاودیان – که‌ونه‌گوند- پردی بۆگه‌ن.
چاك کردنه‌وه و قیرتاو کردنی ریگای گوندی ئیسقه‌یل – شێرۆکیان.
چاك کردنه‌وه و داپۆشینی رێگای لاوه‌کی گونده‌کانی (سیرستا – قسنجار-فه‌قیان – سێرمان – دێرانه - که‌ونه‌گوند).
چاکردنه‌وه‌و قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی که‌ونه گوند – ئیسقه‌یل .
پڕۆژه‌ی چاک کردنه‌وه و قیرتاو کردنی ڕێگای گوندی که‌ونه گوند – پردی بۆگه‌ن .
کۆنکرێت کردن قیرتاو کردنی شه‌قامه ناو خۆییه‌کان له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی مه‌زنێ دروستکردنی ڕێگای گوندی موسه‌کاوه .
دروست کردنی ڕێگای کانی سپی .
دروست که‌ردنی شوقه‌یه‌کی دوو نهۆمی بۆ مامۆستایان له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی مه‌زنێ .
دورست کردنی خانویی مامۆستایان له گونده‌کانی (دێرانه ، زێرین زه‌ویه ، کونه‌مار . گه‌له‌ک ) .
تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن ناحیه‌ی ( مه‌زنێ ) وه‌رگیراوه ئێمه وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه