هیران

هیران

ناحیەی هیران سەر بە قەزای شەقڵاوەیە دەكه‌وێتە بناری چیای سەفین (18) گوند لە خۆ دەگرێت وژمارە دانیشتووانی (8538) که‌سن


هیران هەڵكەوتووە جوگرافیەكەی و شوێنەكەی وای لێكردووە بەیەكێ‌ لە هاوینە هەوارەكانی هەولێر بناسرێت وە سالانە خەڵكێكی زۆر هەم لە وەرزی هاوین بە هۆی دارووبارە چڕانە و كانیاوە سازگارەكان و هەوا فێنكەكەی هەم لە وەرزی زستان لە كاتی بەفر بارین خەڵكێكی زۆر لە هەموو ناوچەكان سەردانی هیران دەكەن لە هەولێر و شارەكانی تری كوردستان و ناوەراستی و باشووری عێراق و هەم گەشتیاری بیانی سەردانی دەكەن.
وە نزیكەی (21كم) لەم قەزای شه‌قڵاوه‌وه‌‌ دوورە
ژمارە دانیشتووانی ناحیەی هیران (8538) که‌سن
رووبەری زەوی (7527)دۆنم
ژمارە فەرمانگەكان (15)
ژمارەی گوندەكان (18)
وە ڕێگای هیران رێگایەكی سەرەكی یە بۆ قەزای رانیە وە هەروەها شاری سلێمانی كە رۆژانە هامووشۆیەكی زۆری لە سەرە و ناحیەی هیران و گوندەكانیش ساڵانە بەرووبوومێكی زۆری كشتوكاڵی بەرهەم دەهێنن لە میوەی هەنار و ترێ‌ گوێز ڕەزوو باغێكی چڕی تێدایە.
لە سالی (1952) بووە بە ناحیە یەكەم بەڕێوەبەری ناحیە (علی حمادی) تاكو ئێستا (23) بەڕێوەبەری ناحیە دەوامیان كردووە



لە رووی ئاینیشه‌وه‌ هیران لە كۆنەوە پایەی خۆی هەبووە ئەویش بەوەی كەوا (كاكی هیران) و تەكیەی لێیە و ئێستاش ئەم تەكیە ماوە و لە رووی ئەدەبی و رۆشنبیری شاعێری گەورەی كورد (صافی هیرانی) خەڵكی هیرانە و لە بنەماڵەی شێخەكانە.


ناوی هیران لەوە هاتووە كە دوو خوشك یەكێكیان بە ناوی هیران ئەوی تریان بە ناوی نازەنین وەك باس دەكرێت.

سەبارەت بەڕۆڵی هیران لە رووی كوردایەتی و خزمەت كردن دیسان هیران بە هەموو شێوەیەك پشتگیری شۆرشەكانی كردووە و چەندین جار لەلایەن حكومەتی پێشووی عێراق تێكدراوە.و هیران لە دۆڵی گەڵاڵە دووەمین ناحیە بووە لە سالی(1961) ئازاد كراوە دواجار لە ساڵی (1987)بە یەكجارەكی خاپور كراوە وە خەڵكەكەی راگوێزراوە بۆ كۆمەڵگای زۆر ملێكان وە لە ساڵی(1991)لە دوای ڕاپەرینە مەزنەكەی خەڵكی كوردستان ئاوەدانكرایەوە.


ناحیه‌ی هیران 18 گوند له‌ خۆده‌گرێت که‌ ئه‌مه‌ش ناوی گونده‌کان و رێژه‌ی دانیشتوانیه‌تی :-

 

ژ

ناوی گوند

رێژه‌ی دانیشتوان

1

چنێران

113

2

ئاقووبانی سەروو

104

3

ئاقووبانی خواروو

70

4

پونگینە

65

5

گەرۆتە

36

6

بەرەكە

67

7

كەوەرتیان

52

8

ئەسپیندارە

48

9

فریز

24

10

لاسە

107

11

ترگالە

54

12

زیارەت

57

13

سولاوكی سەروو

12

14

سولاوكی خواروو

14

15

ناودارۆك

15

16

بیرۆکان

10

17

کاوانیان

217






پرۆژە خزمەت گوزاریەكانی سالی2011
پرۆژەی قیرتاوكردنی (رێگای سەرەكی هیران-هیزۆپ) بە گوژمەی (444.800.00)چوار سەدو چل و چوار ملیۆن وهەشت سەدو هەزار دینار
پرۆژەی كۆنكریت كردنی كۆلانەكانی ناحیەی هیران بە گوژمەی(289.540.000)دوسەدو هەشتاونۆ ملیۆن و پێنچ سەد هەزار دینار
پرۆژەی درێژكردنەوەی تۆری كارەبا بۆ گەرەكی هیرانی خواروو
پرۆژەی درووست كردنی دوو قوتابخانە
لە گەرەكی دۆرێ‌ بە گوژمەی(2000000)دوسەد ملیۆن دینار
گوندی لاسە بە گوژمەی (220.0000)دوسەدو بیست ملیۆن دینار
پرۆژەی سەدی ئاقووبانی خواروو كە گوژمەكەی (7)ملیار دینار

پرۆژە خزمەت گوزاریەكانی سالی 2012
دروست كردنی شەقام و جۆگای كراوە لە ناو باخچەكانی ناحیەی هیران بە گوژمەی(578)پێنچ سەدو حەفتاو هەشت ملیۆن دینار
درووست كردنی ئاوەرۆیی لوولەیی و صندوقی لە ناحیەی هیران بە گوژمەی(186.488.000)سەدو هەشتاو نۆ ملیۆنو چوارسەدوهەشتاوهەشت هەزار دینار
دریژكردنەوەی تۆری ئاو بۆ گەرەكی سولاوك لە ناحیەی هیران
درووست كردنی شەقامە ناوە خۆییەكان لە گوندی زیارە تبە دریژی (2.400كم)بە گوژمەی (718.822.000)حەفت سەدو هەژدە ملیۆ ن و هەشت سەدو بستو دو هەزار دینار
پرۆژەی ئاودێری گوندی كەوەرتیان بە گوژمەی(450)ملیۆن دینار
نوژەن كردنەوەی باڵاخانەی ناحیەی هیران بە گوژمەی (19)ملیۆن دینار
دروست كردنی شەقام و دیواری پالپشت لە ناحیەی هیران بە گوژمەی(299.100.000)دوسەدو نۆهت و نۆ ملیۆن و سەد هەزار دینار




تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناحیه‌ی (هیران) وه‌رگیراوه‌ ئێمه‌ وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه‌