وه‌رتێ

وه‌رتێ

ناحیه‌ی وه‌رتێ سه‌ر به‌ قه‌زای رواندوزه‌، له‌ (17) گوند پێکهاتووه‌ و رێژه‌ی دانیشتوانی (2846) که‌سن

به‌رێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌ 22/7/2008 دامه‌زراوه‌ و ژماره‌ی گونده‌کانی (17) گونده‌ دووری له‌ ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر 152 کم هه‌روه‌ها دووری له‌ قه‌زاکانی ده‌وروبه‌ری به‌م شێو‌ه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
1- قه‌زای رواندز : (36) کم
2- ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی  سۆران: (40) کم
3- قه‌زای چۆمان: (35) کم
4- قه‌زای رانیه‌ : (30) کم


دووری له‌ ناحیه‌کانی ده‌ورووبه‌ری به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :-
1- ناحیه‌ی قه‌سرێ : (23) کم
2- ناحیه‌ی سه‌رکه‌پکان: (25) کم



مێژووی ناحیه‌ی وه‌رتێ :-
وه‌رتێ گوندێکی دێرین و زۆر کۆنه‌ چه‌ندین به‌هۆی شه‌ری شه‌ڕه‌ نه‌گریسه‌کانی رژێمی به‌عس له‌ ساڵی 1988 وه‌ك سه‌رجه‌م گونده‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان سوتاوه‌ و وێران کراوه‌ پاشان له‌ ساڵی 1992 ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه‌ .
له‌ ساڵی 2001 هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی تێیدا کراوه‌ له‌ رێکه‌وتی 22/7/2008 فه‌رمانی بۆ ده‌رکراوه‌ له‌ رێکه‌وتی 20/10/2009 بوه‌ به‌ ناحیه‌ به‌ناوی (به‌رێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی وه‌رتێ)


هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی ناحیه‌ی وه‌رتێ :-
ناحیه‌ی وه‌رتێ ناوچه‌یه‌کی شاخاویه‌ ده‌وردراوه‌ به‌چه‌ندین چیای به‌رز وه‌ك:-
چیای کاروخ، زنجیره‌چیای دره‌بی و زنجیره‌ چیای دیزله‌ وزنجیره‌ چیای شتاران .
قه‌زای چۆمان له‌ باکووری رۆژهه‌ڵات و قه‌زای رواندز له‌ رۆژئاوا هه‌روه‌ها قه‌زای سۆران له‌ باشووری رۆژئاوا و قه‌زای رانیه‌ له‌ باکوری رۆژ ئاوا.

ناوی گونده‌کان و رێژه‌ی دانیشتوانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا:-


 

ژ

ناوی گوند

ژماره‌ی دانیشتوان

ساڵی تێکدان

ساڵی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌

1

ڕێزانۆك

13

1986

1991

2

بانه‌سارد

19

1986

1991

3

چۆمرخین

17

1986

1991

4

ده‌رگه‌له‌

676

1986

1991

5

ره‌ژوکه‌ریان

600

1986

1991

6

سه‌رنه‌وز

294

1986

1991

7

چۆمبه‌رو

84

1986

1991

8

به‌رسول

36

1986

1991

9

خانه‌قا

451

1986

1991

10

که‌لیته‌

181

1988

1991

11

چنێران

88

1986

1991

12

چۆم ره‌مان

4

1986

1991

13

گۆجار

147

1986

1991

14

به‌رگرکه‌

130

1986

1991

15

پرده‌شال

106

1986

1991

16

زارگه‌ڵی

153

1986

1991

17

بۆکریسکان

214

1986

1991



به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زه‌ویه‌کانی شیاوه‌ بۆ کشتوکاڵ که‌ رووبه‌ری زه‌ویه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ کشتووکاڵ ‌ (2273) دۆنمه‌ ، زه‌وی براو (1200) دۆنمه‌ و زه‌وی دێمی (1073) دۆنمه‌.
رێژه‌ی باران بارینی باشه‌ هه‌روه‌ها ئاو و هه‌واکه‌ی له‌ وه‌رزی زستان و پاییز سارده‌ و له‌ وه‌رزی به‌هار و هاوین فێنکه‌ ، رێژه‌ی باران بارینی ساڵانه‌ به‌ گشتی (600) ملم تا (1100) ملم به‌فربارینی له‌ (30) سم تا (50) سم که‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ ساڵانه‌ ده‌گۆرێت .


باری ئابووری ناحیه‌ی وه‌رتێ:-
- له‌ رووی مرۆیی : مام ناوه‌نده‌
- سامانی ئاژه‌ڵی : مام ناوه‌نده‌
- کشتوکاڵی : باشه‌
- سامانه‌ سروشتیه‌کان : نیه‌

له‌ رووی کۆمه‌ڵایه‌تی :-
له‌ رووی ئاینی : 100% موسلمانن


پرۆژه‌کانی ناحیه‌ی وه‌رتێ :-
پرۆژه‌ستراتیژیه‌کان به‌ستنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌کی ناحیه‌ی وه‌رتێ به‌ قه‌زای رانیه‌یی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانیه‌ .
- خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئاو: تۆری ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ .
- کاره‌با: کاره‌بای نیشتمانی هه‌یه‌ .
- په‌روه‌رده‌: 4 قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی هه‌یه‌
- ته‌ندروستی : بنکه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه‌






تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناحیه‌ی (وه‌رتێ) وه‌رگیراوه‌ ئێمه‌ وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه‌