زەوى بۆ (15) پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابین کرا

زەوى بۆ (15) پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابین کرا


ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2023.2.27، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و سەرجەم ئەندامانى لیژنە، لەپێناو پەرەپێدانى زیاتر بە پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لە هەولێری پایتەخت، کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆکردن لە بارەی پەرەپێدان و بووژاندنەوەى کەرتى پیشەسازی و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژە پیشەسازییەکان و دابینکردنی هەلی کار لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، ژمارەیەک پڕۆژەى پیشەسازیى گفتووگۆى چارەسەریان لەبارەوە کرا، پاشان لە کۆیى (26) پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند کە داوای زەویان کردبوو بۆ پڕۆژەکانیان (15) پڕۆژه‌ى قورس و مامناوەند ڕەزامەندی و بڕیاری دابینکردنی زەوی بۆ درا و 9 پڕۆژەش دواخرا بۆ دیراسە و بەدواداچوونى زیاتر و (2) پڕۆژەش ڕەتکرایەوە.