بەنداوی گۆمەسپان ... سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی كوردستان

بەنداوی گۆمەسپان ... سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی كوردستان

بەنداوی گۆمەسپان ...
سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی كوردستان

50%ـی کارەکانى پڕۆژەى دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراوە و بە تەواوبوونیشی دەبێتە گەورەترین بەنداو لەهەولێر و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش دوای بەنداوی دوكان و دەربەندیخان سێیەم گەورەترین بەنداو دەبێت.
تێچووی دروستکردنی ئەو بەنداوە 95 ملیار دینارە، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە، ئێستا 50%ـی کارەکانی تەواو بووە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە و دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆ بکاتەوە، یەکەمجاریشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداودا بەکار دەهێرێت.
بەنداوی گۆمەسپان بە تەواوبوونی، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەرەکەی 6 ملیۆن 125 هەزار مەتر دووجا دەبێت.
شەو و ڕۆژ کار لەپڕۆژەى دروستكردنی ئەم بەنداوە دەکرێت و بە تەواوبوونیشی ڕۆڵی لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دەبێت، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەبووژێنێتەوە.