پیرۆزە لە هەولێر
پیرۆزە لە هەولێر
شەوی یەکشەممە 2023.6.4، یانەی هەولێر له نێو یاریگهی فهیحا له شاری بهسڕه، توانی سەرکەوتنێکی دیکە له گهڕی 32ی خولی نایابی عێراق تۆماربکات و (3 بە 1) لە یانهی نهفتی بهسڕه بباتەوە.
بەم بردنەوەیەش هەولێر توانی 3 خاڵی دیکەی گرنگ بەدەستبهێنێ و بگاتە پلەی حەوتەمی ڕێزبەندی خولەکە بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ.
پیرۆزە لە هەولێر و هاندەران و یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر.