پارێزگاری هه‌ولێر، بە فەرمی بانگهێشتی چەند کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا دەکات سەردانی هەولێری پایتەخت بکەن

پارێزگاری هه‌ولێر، بە فەرمی بانگهێشتی چەند کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا دەکات سەردانی هەولێری پایتەخت بکەن

پارێزگاری هه‌ولێر، بە فەرمی بانگهێشتی چەند کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا دەکات سەردانی هەولێری پایتەخت بکەن

ئەمڕۆ هەینی 2023.9.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە یاوەرى تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى، له‌گه‌ڵ ئاندی ئۆگڵاس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و ناشڤیل کوبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، کورتە باسێکى لەبارەى سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و واژووکردنی ڕێککەوتنامەی دەستە خوشکى لەنێوان شارى ناشڤیل و هەولێرى پایتەخت پێشکەشکرد و بەفەرمی بانگهێشتى ئاندی ئۆگڵاس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و چەند کۆنگرێسمانێکی دیکەی ئەمریکای کرد کرد بۆ سەردانى کردنى هەولێرى پایتەخت.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە بەگشتى کرا، بەتایبەتی ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی شاری کەرکوک و پرسی بودجە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لەکۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر پشتیوانى ئەمریکاى بۆ هەرێمى کوردستان و کرانەوەى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند و سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى و پشتیوانى ئه‌مه‌ریكا لە هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە شەڕى دژ بە تیرۆرستانى داعش و نه‌هێشتن و له‌ ناوبردنیان ده‌ربڕى و به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئەمریکاشى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ پێویست زانى لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.