بەم نزیکانە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە رێگەی بەرنامەیەکەوە هاوکاری زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
بەم نزیکانە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە رێگەی بەرنامەیەکەوە هاوکاری زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
دوای ئەوەی بە فەرمان و راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بە پەلە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەستیپێکرد و گووژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا و زووتر لەو ماوەش بۆی دیاریکراوە کاری نۆژەنکردنەوە تەواو دەبێت، بەمنزیکانەش لەرێگەی بەرنامەیەکەوە سەرۆکوەزیان مەسروور بارزانی هاوکاری دووکاندار و زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات.
پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەری هەولێر لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی ڕۆژانە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە بەچەندین شەفت کاری تێدا دەکرێت.
وێڕای ئەوەش پێشتر بڕیاری لێخۆشبوون بەڕێژەی لەسەدا 50 لەسەر باجی ساڵی 2023 و بۆساڵی 2024یش لەسەدا سەد درا، بڕیاری لێخۆشبوونیش لە کرێی کارەبا و زبڵ و خاشاک و کرێی دووکان بۆ کاسبکارانی قەیسەری درا.