ب.شاره‌وانى یه‌ك

ناوی تەواو : بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەك
ساڵی دامەزراندن- 10/10/2004
سنووری كاركردن : شەقامی 60م تا دەگاتە سەنتەری شار-
: ئەرك وچالاكیەكان -
كاری پاككردنەوە و هەڵگرتنی زبڵ و پاشماوە لەگشت گەڕەك و شەقام و بازاڕەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان .
لادان وچاودێرێكردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیكردن لەسەر زەوی شارەوانی و هاوڵاتیان و شوێنە گشتییەكان. مۆڵەتدانی هاوڵاتیان بۆ
دروستكردن- و نۆژەنكردنەوەی خانووەكان.
مۆڵەتەكانیش ئەمانەن: مۆڵەتی خانوو، مۆڵەتی رووخاندن، مۆڵەتی پێشەنگا، نۆژەنكردنەوەی دوكان، نۆژەنكردنەوەی خانوو، نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەكان، مۆڵەتی زیادەی ژوور، مۆڵەتی گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل .
سەرپەرشتیكردنی گشت پڕۆژەكانی دروستكردنی شەقام و شۆستە و دورگە ناوەندیەكان كە لەسنووری شارەوانیمان ئەنجام دەدرێت.
-چاككردنەوەی ( صیانە) گشت شەقامەكان وسنوورەكەمان كەپێویستی بەچاكردنەوە هەیە لەڕێگای تیمی چاككردنه‌وه‌ی قیر .
-كۆنكرێت كردن یان كردنەوە و تێكەڵە ڕێژكردنی شەقام و شوێنی پێویست لەڕێگای تیمی ئامێرەكان بۆ ئەو شوێنانەی كە نەخراوەتە پلانی جيێ بجێكردن، و شوێنەكانیش ئاوەدانكراون و پێویستیمان بەتێكەڵە ڕێژكردنی شەقامە سەرەكیەكان هەیە، وەك هاوكاریەك بۆ هاوڵاتیانی شوێنەكە.

ناونیشانی تەواوی فەرمانگە: هەولێر – 30م – بەرامبەر مزگەوتی سه‌واف-