هەولێر … رێورەسمی بڵاوکردنەوەی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ماڵی رەسەن
هەولێر …
رێورەسمی بڵاوکردنەوەی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ماڵی رەسەن
لە روانگەی گرنگی دان بە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیری گشتی و بایەخدان بە نوسەران ، ئێوارەی شەممە رێکەوتی 2.8.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەرو ئەدەب دۆستان رێورەسمی بڵاوکردنەوەی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ماڵی رەسەن لە هۆڵی شەهید مهدی خۆشناو لە یەکێتی نوسەران بەرێوەچوو …
لە میانی ئەو رێورەسمەدا پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەشکردو تێدا پاڵپشتی پارێزگای هەولێری بۆ هەر چالاکییەکی ئەدەبی و هونەری دووپاتکردەوە، ئاماژەی بە رۆڵی رۆشنبیرانی هەولێرو کاروانی رۆشنبیری هەولێر کرد کە هەگبەکی پرو زنجیرەی مێژوویەکی دەوڵەمەندی تەژی لە شانازی نەتەوەیی هەیەو لە زۆر دەمدا پێشەنگ و رەچە شکێن بووە .
پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر رۆڵی گەورەی کوردپەروەری مامۆستا عومەر شێخەڵلا دەشتەکی کرەوە کە تەوەرێکی تایبەتی ماڵی رەسەنی بۆ تەرخان کراوە …
لە کۆتایدا وێرای پیرۆزبای کردن لە دەرچوونی نوبەرەی ماڵی رەسەن، کە گوزارشت لە ناوەرۆکی کەلتووری رەسەنایەتی کوردی دەکات، رۆڵی ستاڤی رەسەنی لە خزمەتکردن بە رێنوسی ئەدەبی کوردی بەرز نرخاند و پاڵپشتی خۆی بۆ هەر کارو چالاکییەکی رەسەنی کوردی دووپاتکردەووە …
لە کۆتایی برگەکانی ئەو مەراسیمەدا پارێزگاری هەولێر، لۆگۆی قەڵای دێرینی هەولێری وەک رێزلێنان بە هاوسەری رەوانشاد مامۆستا عومەر شێخەڵلا دەشتەکی بەخشی ..