بێستانە بەسەرکردنەوەی مزگەوتی گوندی شاخازی
بێستانە
بەسەرکردنەوەی مزگەوتی گوندی شاخازی
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ڕێکەوتی 4.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە میانی بەسەرکردنەوەی ناحیەی بێستانە، سەردانی دروستکردنی مزگەوتی گوندی شاخازی کرد، كه مزگەوتێکی خێرخوازییە …
پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لەو کارە خێرخوازیە کرد‌و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن ..
لەو بەسەرکردنەوەیەدا هەریەک لە هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگار‌و بژار مه‌لا خدر قائیمقامی قوشته‌په و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بێستانه و به‌رێوه‌به‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر و بەرێوەبەری ئاوی دەورووبەرو به‌رپرسانی حیزبی و حكومی وئیداری ده‌ڤه‌ره‌كه، یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون …