پەیامی پارێزگارى هه‌ولێر، بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان

پەیامی پارێزگارى هه‌ولێر، بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان

پەیامی پارێزگارى هه‌ولێر، بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمرۆ 42 ساڵ بەسەر ئەنفال و جینۆسایدکردنی بارزانییەکان تێدەپەڕێت. کە ڕژێمی پێشووى عێراق لە کردەوەیەکی ناڕەوا و بێویژدانانەدا، هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی، هەر لە تەمەنی نۆ ساڵی ھەتا نەوەد ساڵی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و کوردبوونیان دەستبەسەر کرد و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن.

جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، دەستپێکی شاڵاوێکی ڕەگەزپەرستانەی رژێمی بەعس بوو دژ بە خەڵکی کوردستان، کە دواجار ئەنفالکردنی ناوچەی گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستانی بەدواداهات.

دەڤەری بارزان كه‌ بە درێژایی مێژوویی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی گەلەکەمان، دەیان جار دووچاری وێرانکردن و سووتاندن و کۆمەڵکوژی بووە، بەڵام سەرباری هەموو ئەو تاوان و زوڵم و ستەم و زۆردارییە، نەتوانراوە تێکۆشان و خۆڕاگری و بەرگری گەلەکەمان کپ بکرێتەوە، دواجار خەبات و قوربانیی گەلەکەمان و تێکۆشانی دڵسۆزان و پێشمەرگە قارەمانەکان، دەسکەوت و ئەزموونی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و گەلەکەمان مایەوە و ئەنفالچییەکان لە ناوچوون.

لە چل و دووەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا، سڵاو بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ئەنفال و ھەموو شەھیدانی کوردستان دەنێرین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.7.31