هەولێر..... ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە چەند هونەرمەندێکی دیاری شاری هەولێر بەڕێوەچوو

هەولێر..... ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە چەند هونەرمەندێکی دیاری شاری هەولێر بەڕێوەچوو

هەولێر.....
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە چەند هونەرمەندێکی دیاری شاری هەولێر بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.7.1، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی 2، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیریی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین ڕێوڕەسمێکی شایستە بۆ ڕێزلێنان لە کۆمەڵێک هونەرمەندی دێرین و خاوەن پێگەی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە لە لایەن نووسینگەی هونەرمەندانی لقی2ی پارتی سازکرابوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و هونەردۆستانی شاری هەولێر ئامادەی بوون و ڕێز لە کۆشش و مێژووی پڕ لە بەخششی چوار هونەرمەندی ناسراوی کوردستان نرا، کە بریتی بوون لە ( جەوهەر محەمەد، دارا محەمەد عەلی، نەسرین مەرجان، چەتۆ حەسەن)