زیاتر لە چوار هەزار نەمامی جۆراوجۆر بۆ قەزای سیدەكان دابین دەكرێن
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داواكاریی ئەندامێكی پەرلەمانی کوردستان هەزاران نەمامی جۆراوجۆر بۆ قەزای سیدەكان دابین دەكات.
د. زێدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاند، لەسەر داواكاریمان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕەزامەندییان دەربڕی بە پێدانی چوار هەزار نەمامی جۆراوجۆر بۆ قەزای سیدەكان لە دەڤەری برادۆست.
گوتیشی: دەستخۆشی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخداری و دارستان و پاوان دەكەین كە ئەم هەوڵە گرنگە بۆ پاراستنی زیاتری ژینگەی دەڤەرەكە.