هه‌ولێر: به‌رده‌وامی چاڵاكییه‌كانی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان
هه‌ولێر: به‌رده‌وامی چاڵاكییه‌كانی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممە 2022.12.1 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر"
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان به‌شداری له كردنه‌وه‌ی پێشانگایەکی ئافرەتانی بەهرەمەند و خاوەن کار كرد" كه لە لایەن رێکخراوی مەسەلە بە هەماهەنگی UNHCR لە گوڵان مۆڵ كرایه‌وه" هه‌موو به‌رهه‌می پێشانگایەکه كارى دەستی ئافرەتانی دەست رەنگین بوون له پێناو هێنانه دێ ئامانجەکانیان….
شایه‌نی باسه ساڵانە لە هەرێمی كوردستان لە 25ـی تشرینی دووەم، بۆ ماوەی شانزده ڕۆژ چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن، ئامانجیش لەو چالاكییانە نەهێشتنی توندوتیژییە دژی ئافره‌تان.