هەولێر …. فیستیڤاڵی شەوانەی بازاڕی زانکۆی جیهان دەستی پێکرد

هەولێر …. فیستیڤاڵی شەوانەی بازاڕی زانکۆی جیهان دەستی پێکرد

هەولێر ….
فیستیڤاڵی شەوانەی بازاڕی زانکۆی جیهان دەستی پێکرد

ئەمشەو، پێنجشەممە، 27.8.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سامان عارەب بەرێوەبەری گشتی دەستەیی وەبەرهێنانی هەولێرو دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆکانی جیهان، و ژمارەیەک مامۆستاو قوتابتان، فیستیڤاڵی شەوانەی بازاڕی زانکۆی جیهان لە هەولێر دەستی پێکرد.

لە چوارچێوەی ئەم چاڵاکییەدا، کە بۆ ماوەی ١٠ شەو بەردەوام دەبێت، ژمارەیەک کاڵا و بەرهەمی دەستی بۆ فرۆشتن و پیشاندانی بەردەست دەکرێن، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە بەرهەمە ناوخۆییەکان و پیشاندانی توانای هونەری و دەستکارییەکان. فیستیڤاڵەکە هەروەها دەرفەتێکە بۆ کۆکردنەوەی خەڵک و خوێندکاران و ناساندنی بەرهەم و کاری دەستی، لە کەشێکی شەوانەی پڕ لە و جۆش‌وخروش .