بناری سەفین .... لە گوندی زیارەت، ڕاگەیاندن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دابینکردنی تەزووی کارەبا لە وزەی خۆر بەڕێوەچوو

بناری سەفین .... لە گوندی زیارەت، ڕاگەیاندن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دابینکردنی تەزووی کارەبا لە وزەی خۆر بەڕێوەچوو

بناری سەفین ....
لە گوندی زیارەت، ڕاگەیاندن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دابینکردنی تەزووی کارەبا لە وزەی خۆر بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.7.1، بەئامادەبوونی ڕەوان بارزانی، فەرماندەی لەشکری هەڵۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی24ی سەفین و قائیمقامی شەقڵاوە و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، لە ڕێورەسمێکدا جێبەجێکردنی پڕۆژەی دابینکردنی تەزووی کارەبا لە وزەی خۆر لە گوندی زیارەت ڕاگەیندرا.

ئەم پڕۆژەیە لە پێناو دابینکردنی وزەی پاک، دۆستی ژینگە، و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی ناوچەکە لەلایەن دەزگای ڕوانگە بە دابینکردنی سیستەمی وزەی خۆر بۆ 99 یەکەی گوندەکە جێبەجێدەكرێت و 96 ماڵی نیشتەجێبوون، مزگەوت، بنکەی تەندروستی، و هۆڵی پرسەی گوندەكە لێی سوودمەند دەبن و بەهۆیەوە کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین دەكرێت.