هەولێری پایتەخت، هاوشێوەی پایتەختە پێشکەوتووەکانی جیهان پێشوازی لەساڵی نوێ دەکات
لەهەولێری پایتەخت هاوشێوەی پایتەختە پێشکەوتووەکانی جیهان، چەند ڕۆژێکە دەست کراوە بە ئامادەکارییەکان بۆ ماڵئاواییکردن لە 2021 و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، رۆژی چوارشەممە 2021.12.15، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، لە پرۆژەی ئیمپایەر لە هەولێر، بازاڕی فیستیڤاڵ کرایەوە کەزیاتر لە 40 کۆشکی خواردن، شیرینی، یاریی منداڵان، جلوبەرگ و یاریی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت کرایەوە.
جگەی باسە ئەو بازاڕە جگە لەوەی جوانی و تایبەتمەندیی بە هەولێری پایتەخت بەخشیوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرنجڕاکێشترین ناوەندی پێشوازیکردنە لەساڵی نوێ. بۆ ئەمساڵیش بێجگە لەم بازاڕە، قەڵای مێژوویی هەولێر و باخی شار و زۆربەی شوێنەکانی هەولێری پایتەخت رازێندراونەتەوە و لە شەواندا ئەو جوانییەی پایتەخت و ئاسایش و ئارامی هەولێر زیاتر خۆیان دەردەخەن و سەرنجی هەر رێبوارێک بۆ لای خۆیان رادەکێشن.