هێنانەوە و بەخاکسپاردنى تەرمى هونەرمەندى گۆرانی بێژى لاوى شارى هەولێر ڕەوەند سەڵاح
دواى ئەوەى ڕۆژى دووشەمە 2022.5.16، ھونەرمەندی گۆرانی بێژى لاوى شارى هەولێر ڕەوەند سەڵاح، لە وڵاتی سوید کۆچی دواییکرد، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.5.29، لەمەراسمێکدا بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و بنەماڵە و هاوڕێیان و کەس و کارى لەگۆڕستانى شێخ ئەحمەد لەشارى هەولێر تەرمەکەى بەخاکسپێردرا.